یاریگا –
دۆن گاربەر، کۆمسیاری خولی ئەمریکی بە کاریگەری لیۆنێل مێسی لەسەر خولەکە شۆک بووە.
لە کۆنفرانسی ‘سۆکەرێکس – Soccerex’ کە گەورەترین ئیڤێنتی بەستنەوەی تۆڕەکانی تۆپی پێیە لە جیهان، گاربەر لە کۆنفرانسەکە قسەی لەبارەی پێشکەوتنی و گەشەسەندنی تۆپی پێ لە ئەمریکا کرد و سەرنجی خستە سەر زیادبوونی ژمارەی بینەران لەڕێگەی ئەپڵ تیڤییەوە.
گاربەر زۆر بە لیۆ سەرسامە و پێشبینی بەرزبوونەوەی وا خێرای ژمارەی بینەرانیان نەدەکرد
زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر سەیری یارییە گەورەکانی خولی ئەمریکییان دەکرد، هەرگیز پێشبینی ئەوەمان نەدەکرد.
رۆژنامەی سپۆرتس بزنس جۆڕناڵ بڵاویکردووەتەوە، یارییەکی ئاسایی خولی نیشتمانی هۆکی NHL کەمتر لە 500 هەزار بینەر لە تەلەڤزیۆنەکان هەیە.
مێسی لە ناوەڕاستی وەرز ریزەکانی پاریس سانجێرمانی جێهێشت و پەیوەندی بە ئینتەر مەیامییەوە کرد، هەرچەندە نەیتوانی تیمەکەی بگەیەنێتە قۆناخی یەکلاکەرەوەی خولی ئەمریکی، بەڵام توانی نازناوی جامی خولی ئەمریکی بەدەستبهێنێت.
لە 25ی ئەم مانگە سیستمی نوێی قۆناخی پلەی ئۆفی خولی ئەمریکا پەیڕەو دەکرێت، لەم وەرزەدا تەنیا یەک یاری دەکرێت و پەنا دەبرێتە بەر گێمی زیاد کراو و دواتر لێدانی یەکلاکەرەوە.
لە کۆمەڵەی رۆژئاوادا، یانەی کانساس سیتی رووبەڕووی هیوستن دینامۆ دەبێتەوە و لە یاری دووەمیشدا سیاتڵ ساوندەرس بەرامبەر لۆس ئانجلێس یاری دەکات. لە یارییەکانی کۆمەڵەی رۆژهەڵاتدا، سینسیناتی بەرامبەر فیلادێلفیا یاری دەکات و ئۆرلاندۆ سیتیشی رووبەڕووی کۆڵومبوس کرو دەبێتەوە.