ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

خۆسێلو: لەپێناو مانەوە لە ریال مەدرید دەجەنگم

خۆسێلو ئاشقی مەدریدە

Yariga App

یاریگا –

خۆسێلۆ ماتۆی ئیسپانی، هیوا بۆ مانەوە لە ریال مەدرید دەخوازێت.

خۆسێلۆی هێرشبەری ریال مەدرید، لە لێدوانێکی بۆ پێگەی کۆپێ، هیوا بۆ مانەوە لە یانەکەی دەخوازێت، لەوبارەیەوە دەڵێت:

هیوادارم لە ریال مەدرید بمێنمەوە، ئامادەم بجەنگم لە پێناو مانەوەمدا، چوونکە مانەوە لە مەدرید ئامانجی سەرەکیمە.

بەشێوەیەکی باش وەڵامم هەبووە، گۆڵم کردووە، خاڵیشم بۆ تیپەکەم بەدەستهێناوە، کارلۆ ئانچێلۆتیش هەمیشە زۆر قسەلەڕوو و دڵسۆز بووە لەگەڵم.

هێرشبەرە تەمەن 33 ساڵانییەکە لە مێرکاتۆی هاوینەی رابردوو، بە شێوەی خواستن لە ئیسپانیۆلەوە پەیوەندیکرد بە لۆس بلانکۆس، لەم وەرزە لە 16 یاری و لەکۆی 776 خولەک یاریکردن، 5 گۆڵی بۆ یانەکەی کردووە و 2 گۆڵیشی درووستکردووە.

هاوکات ناوبراو ئێستا لەگەڵ شاندی هەڵبژاردەکەی سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ دوو یاری داهاتوویان لە پاڵاوتنەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا، کە لە 16 و 19ـی ئەم مانگە رووبەڕووی هەڵبژاردەکانی قوبرس و جۆرجیا دەبنەوە.

خۆسێلو و کارڤاخال لەگەڵ ئیسپانیا

بابەتی زیاتر

Back to top button