ئینگلتەراگرنگترین

تۆماری دەنگی ناوبژیوانی یاری نێوان نیوکاسڵ و ئارسیناڵ لەگەڵ ژووری ڤار بڵاوکرایەوە

ئەمە دووەم حاڵەتە لەم وەرزەی پرێمەرلیگ !

Yariga App

یاریگا –

دەستەی ناوبژیوانانی یارییەکانی پیشەگەری ئینگلتەرا، گفتوگۆی نێوان ناوبژیوانی سەرەکی یاری نیوکاسڵ و ئارسیناڵ لەگەڵ ناوبژیوانی ڤار بڵاوکردەوە.

لە یاری نێوان ماکپایس و گەنەرز کە لە چواری ئەم مانگە بەڕێوەچوو، ئانتۆنی گۆردن گۆڵێکی کرد، مشتومڕێکی زۆر لەسەر گۆڵەکە دروستبوو، هەربۆیە دەستەی ناوبژیوانانی یارییەکانی پیشەگەری بەیاننامەیەکی وردیان بڵاوکردەوە. ئەمەش بەهۆی گومانی دەرچوونی تۆپ لە چوارچێوەی یاریگا، هەروەها لەدوای بەرزکردنەوەی تۆپەکە بۆ نێو ناوچەی سزا، گومان لەسەر فاوڵێک و ئۆفسایدێک هەبوو.

ئاندی مادڵی، ناوبژیوانی ڤاری یارییەکە لە تۆمارە دەنگییەکەدا دەڵێت ”هیچ بەڵگەیەکی یەکلاکەرەوە نییە” لەبارەی چوونە دەرەوەی تۆپ لە هێڵی هەڵدانی لا، بەر لەوەی جۆ ویڵک کڕۆسێک بکاتە نێو هێڵی سزا.

دواتر لە گومانی بوونی فاوڵ لە دژی گابریێل دۆس سانتۆس، بەرگریکاری ئارسیناڵ، مادڵی دەڵێت

هیچ فاوڵێک لە دژی گابریێل نابینم، دوو دەست لەسەر پشتی دەبینم، بەڵام هیچ پاڵدانێک نابینم ببێتە هۆی ئەم جۆرە فڕینەی گابریێل.

لەبارەی حاڵەتی ئۆفسایدەکەوە، ستوارت بورت، ناوبژیوانی ڤاری یارییەکە روونیکردەوە

نازانم تۆپەکە لە کوێیە، چونکە تۆپەکە کەوتووەتە دوای جۆیڵتنەوە. بۆیە نازانم تۆپەکە لە کوێیە. هیچ بەڵگەیەکی یەکلاکەرەوە نییە، گۆردن لە پێشەوەی تۆپەکە بووبێت. بە سەیرکردنی تەواوی گۆشەکانی بەردەست، هیچ دەرفەتێک بۆ ئەوە نییە، رووداوەکە ببێتە ئۆفساید. بەڕای من بە پشت بەستن بە بەڵگەکان، گۆڵەکە هەژمار بکە.

لە دوای هەژمارکردنی گۆڵەکە، میکێل ئارتێتا، راهێنەری ئارسیناڵ لە پرێس کۆنفرانسی دوای یارییەکە تەقییەوە و گوتی

ئەوەی روویدا، شەرمەزارییە، چۆن گۆڵێکی لەمجۆرە لە پرێمەرلیگ هەژمار دەکرێت، ئێمە دەڵێین پرێمەرلیگ باشترینی جیهانە. 20 ساڵە لەم وڵاتە دەژیم و هەرگیز بەمشێوەیە هەستم بە شەرمەزاری نەکردووە. ئەمە ریسواییە و مەترسی لەسەر زۆر بابەت هەیە.

لە دوای بڵاوبوونەوەی تۆماری دەنگی نێوان ناوبژیوان و ژووری ڤار، بە دڵنیاییەوە ئەم پرسیارە لە ئارتێتا دەکرێتەوە، بەڵام دەبێ تاوەکو 25ی ئەم مانگە بوەستین، چونکە بەهۆی یارییەکانی نێودەوڵەتی، یاری خولەکان وەستاون.

بابەتی زیاتر

Back to top button