راشفۆرد باسی دیارییە تایبەتەکەی رۆناڵدۆ دەکات
یاریگا-مارکۆس راشفۆرد دەڵێت رۆناڵدۆ دیارییەکی پێداوە کە رێگە نادات هیچ کەس دەستیشی لێبدات.
رۆناڵدۆ هەمیشە نموونەی باڵای راشفۆرد بووە و بۆ ماوەیەکیش لە یونایتد هاوتیم بوون بەڵام ئەو کاتەی رۆناڵدۆ لە مەدرید بووە جووتێک پێڵاوی بە دیاری داوەتەوە راشفۆرد و دەڵێت رێگە نادات کەس دەستی لێبدات.
راشفۆرد بۆ پێگەی سنیکەر شۆپینگ تایبەت بە فرۆشتنی پێڵاوی یاریزانە بەناوبانگەکان وەڵامی ئەوەی دایەوە بۆ ئامادەنیە ئەو پێڵاوە بفرۆشێت و وتی ” هەرگیز رێگە نادەم کەس دەستییان لێبدات، رۆناڵدۆ یەکێکە لە یاریزانە گەورەکان و پێڵاوەکەم زۆر حەز لێ بوو، بەڵام خۆشم لە پێی ناکەم چونکە نامەوێت هیچی لێ بێت و نازانم چی لە خۆم دەکەم ئەگەر شتێکی لێ بێت”.
دیارییەکە بەر لە پێنج ساڵ دراوە بە راشفۆرد و پێڵاوەکە لە جۆری نایکی ئێر ماکس 97 ـە و لەو کاتەدا نرخی 145 پاوەند بووە بەڵام بەهاکەی بۆ راشفۆرد زۆر لە نرخە مادییەکەی زیاترە.