ئیسپانیائینگلتەراگرنگترین

دواجار راستی قسەکەی ریال مەدرید دووپاتکرایەوە و پێکانی بێڵینگهام سەلمێنرا

بێڵینگهام لە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دوورخرایەوە

Yariga App

یاریگا –

بێڵینگهام بەهۆی پێکانەوە لە راهێنانەکانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دوورخرایەوە و بەشداریی دوو یاریی داهاتووی سێ شێرەکان لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024 ناکات.

گاری ساوسگەیت راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دوای دەرکەوتنی ئەنجامی پشکنینە پزیشکییەکان بڕیاریدا هەریەکە لە جود بێڵینگهام و لیڤی کۆلوێل لە لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی دووربخاتەوە و هەردوو یاریزانەکە کەمپی سانت جۆرج پارک بەجێدەهێڵن و دەگەڕێنەوە یانەکانیان بۆ ئەوەی چارەسەر وەربگرن.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا لە راگەیاندراوێکدا رایگەیاندووە، هەریەکە لە مارکۆس راشفۆرد هێرشبەری مانچێستەر یونایتد و کالڤین فیلیپس ناوەڕاستکاری مانچێستەر سیتی شوێنی ئەو دوو یاریزانە پێکراوە دەگرنەوە، کە دوورخرانەوە.

بێڵینگهام لە یاریی بەرامبەر رایۆ ڤاییکانۆ لە شانەکانی تووشی پێکان بوو، لە دوایین دوو یاریی مێرێنگی بەرامبەر ڤالێنسیا و سپۆرتینگ براگا بێبەش بوو. ریال مەدرید پێش وەختە دووپاتیکردبووەوە بێڵینگهام بەهۆی پێکانەوە دوو هەفتەی پێویستە تاوەکو دەگەڕێتەوە یاریگاکان، بەڵام ئینگلتەرا متمانەی نەبوو، سوور بوون لەسەر ئەوەی خۆیان پشکنینی پزیشکی بۆ بکەن بۆ ئەوەی لە پێکانەکەی دڵنیا ببنەوە.

ئینگلتەرا رۆژی هەینی میوانداریی ماڵتا دەکات، دواتر رۆژی دووشەممە لە دوایین یاریی پاڵاوتنەکانی یۆرۆ دەبێتە میوانی مەسەدۆنیای باکور، کە هەڵبژاردەی سێ شێرەکان سەرکەوتنیان بۆ یۆرۆ مسۆگەر کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button