یاریگا –
دیێگۆ سیمیۆنی، راهێنەری ئاتلێتیکۆ مەدرید روونیکردووەتەوە، هاندەرانی ئاتلێتیکۆ حەزیان لە جواو فێلیکس نییە و خۆشیان ناوێت.
سیمیۆنی هیوای سەرکەوتنی بۆ فێلیکس لە بارسێلۆنا خواست، بەڵام روونیشیکردەوە، خەڵک لە ئاتلێتیکۆ مەدرید بە فێلیکس سەرسام نین.
یاریزانی تەمەن 24 ساڵان نیوەی دووەمی وەرزی رابردووی لەگەڵ چێڵسی بەڕێکرد و بە گوێرەی ئامارەکان، کاروانەکەی سەرکەوتوو نەبوو. دوای تەواوبوونی ماوەی خواستنەکەی گەڕایەوەی ئاتلێتیکۆ و پاشان بە خواستن پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کرد. تاوەکو ئێستا لە کۆی 14 یاری سێ گۆڵی کردووە و چوار ئەسیستیشی هەبووە.
🚨 ¡Esta noche el líder del @Atleti visita al líder de la radio deportiva!
👉 @Simeone charla con @manucarreno en @La_SER. Primera entrevista tras renovar con el Atlético hasta 2027
❓ Su renovación, el nivel del equipo esta campaña, Griezmann…
📻 23:30h | #SimeoneConManu pic.twitter.com/CpBPe0jzKj
— El Larguero (@ellarguero) November 13, 2023
سیمیۆنی لە لێدوانێکیدا بۆ کادێنا سێر دەڵێت
خەڵک لە ئاتلێتیکۆ مەدرید حەزیان لە فێلیکس نییە، ئەمە پرسیارێکە دەبێ ئاراستەی ئەو بکرێت. ئێمە تایبەتمەندییەکمان هەیە و کاتێک لێی تێناگەیت، ئەستەمە بتوانیت بەردەوام بیت. ئەگەر من ئەرجەنتینی بم و لە ئیسپانیا بژیم، دەبێ وەک ئیسپانییەکان بژیم. ئەگەر لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە، ئەوە داهاتێکی زۆر گرنگمان پێدەگات و ئەگەر بڕیاری گەڕانەوەش بدات، ئەوە سێ ساڵی لێرە ماوە و دەتوانێت زیاتر گەشە بکات.
سیمۆنی لەبارەی ئەو رەخنانەی لە ئاستی فێلیکس دەگیرێن دەڵێت
نادادپەروەرانەیە، چونکە نەیتوانی تەواوی ئەو ئاستە پێشکەش بکات کە خۆی ئارەزووی دەکرد، ئەوەی پێشکەش کرد کە توانای هەبوو. ئێستا بە کاتێکی باشدا تێدەپەڕێت و سەرنجی زۆر لەسەر کۆنتڕۆڵکردنی تۆپ دادەنێت، لە هێرشبردنیش زۆر چالاکە و بەردەوام بەهرەمەند بووە. هەر شتێکی باش لەگەڵ جواو رووبدات، ئێمە لە ئاتلێتیکۆ دڵخۆش دەبین.
پێشبینی دەکرێت، جواو فێلیکس بەشداری لە یاری داهاتووی هەڵبژاردەی پۆرتوگال لە بەرامبەر هەڵبژاردەی لیشتێنشتاین لە یارییەکانی پاڵاوتنی یۆرۆی 2024 بکات.