ئه‌ڵمانیا

کڵۆپ وەبەرهێنان لە ئەپلیکەیشنێکدا دەکات

Yariga App

یاریگا –

لەم رۆژانەدا یۆرگن کڵۆپ، راهێنەری یانەی لیڤەرپوول، ئامانجێکی گەورەی لە مێشکدایە. کڵۆپ کە خۆی لە تۆپی پێی ئاماتۆری ئەڵمانییەوە رێگای گەشەکردنی گرتەبەر و رۆژانی قورسی بەڕێکرد تا بگاتە ئەم ئاستە، ئێستا وەبەرهێنان لە ئەپڵیکەیشنێک بەناوی Prematch کردووە، کە ئامانجی گەشەپێدان و پەروەردەکردنی بەهرەمەندەکانی تۆپی پێی ئەڵمانیایە.

بە پێی راپۆرتیکی رۆژنامەی بیڵد ئەڵمانی، ئەم ئەپڵیکەیشنە کە لە ساڵی 2021 خرایە بەردەستی بەکارهێنەران، ئامانج لێی “پاراستنی بەهاکانی تۆپی پێ – رەسەنایەتی و رەخساندنی هەلە بۆ ئەو یاریزانانەی کە ئارەزوو و خولیای تۆپی پێیان هەیە”.

یۆرگن کڵۆپ سەبارەت بەم وەبەرهێنانە دەڵێت:

من خۆم بۆ ماوەیەک لە تیپی گۆڵتن یاریزانێکی ئاماتۆر بووم، هەمووان رۆژێک لەم دۆخەدا بوون و دەبێت کەسێک هەبێت پاڵپشتیت بکات، ئەمەش ئەوەیە کە ئێمە لە prematch دا ئەنجامی دەدەین. یانەکان گرنگترین رۆڵ دەگێڕن لە تۆپی پێی بنەڕەتیدا و هەرگیز کەسێک نادۆزیتەوە کە ئێستا لە تیپێکی گەورەدایە بەبێ ئەوەی بە ئەکادیمیادا تێپەڕیبێت.

کارلۆس رۆل، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پلاتفۆرمەکە دەڵێت

هەموو سەرنج و گرنگیدانمان لەسەر تۆپی پێی بنەڕەتییە. ئێمە ژینگەیەکی دیجیتاڵیمان دروستکردووە کە دەتوانیت بە ئاسانی دەستی پێ بگات و دۆخی خۆت لەگەڵ تیمە سەرەکییەکانی وڵاتەکەدا هاوبەش بکەیت.

بێگومان کڵۆپ لەم بابەتەدا تەنیا نییە، جگە لەوەی ئەم پلاتفۆرمە وەبەرهێنەری زۆری هەیە، یاریزانانی وەک سێرج گنابری لە بایرن میونشن و دەیڤد رام لە لایپزیگ وەبەرهێنانیان لەم بەرنامەیەدا کردووە بۆ ئەوەی یارمەتی نەوەی داهاتووی تۆپی پێی ئەڵمانی بدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button