ئه‌مریکاراپۆرتی تایبەتکۆپا ئەمریکاگرنگترین

ئێندریک؛ رۆناڵدۆیە نوێیەکەی بەڕازیل و ریال مەدرید چۆن هەمووانی سەرسام کردووە؟

لە ریال مەدرید سێلیساوی سپی بەڕێوەیە

Yariga App

یاریگا –

لاوێکی ئەسمەری بچووک خەریکە رۆناڵدۆی دیاردە بیری بەڕازیلییەکان دەهێنێتەوە، ئێندریک یاریزانی ئێستای پالمێراسی بەڕازیلی و داهاتووی ریال مەدریدی ئیسپانی بە ئاستە بەرزەکەی سەرنجی هەمووانی راکێشاوە و بۆیەکەمجار بانگهێشتی هەڵبژاردەی بەڕازیل کراوە.

شوێنپێی رۆناڵدۆی دیاردەی گرتووە

ئێندریک دی سۆزا بە ئاستە بەرزەکەی بەڕازیلییەکانی تووشی سەرسوڕمان کردووە، سەرەڕای تەمەنە بچووکەکەی بەڵام لەگەڵ پالمێراس ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و لە دوایین چوار یاریی چوار گۆڵی تۆمارکردووە، ئەم ئاستە بەرزەی بووە هۆی ئەوەی بۆیەکەمجار بانگهێشتی هەڵبژاردەی بەڕازیل بکرێت، لەوەتەی ساڵی 1993 لەدوای رۆناڵدۆی دیاردە بووە یەکەم یاریزان لە تەمەنی 17 ساڵی و سێ مانگیدا بانگهێشتی هەڵبژاردەی سێلیساو بکرێت و درێسی ژمارە 9 دەپۆشێت.

ئێندریک لەگەڵ پالمێراس لە 56 یاری 15 گۆڵی تۆمارکردووە، کە 12 گۆڵی دوای واژۆکردنی گرێبەستەکەی بووە لەگەڵ ریال مەدرید.

ئێندریک دوای ئیدۆ و پێلێ و کۆتینهۆ و رۆناڵدۆ نازاریۆ دەبێتە پێنجەم بچوکترین یاریزان بانگهێشتی ریزی سێلیساو بکرێت، بەهۆی پێکانی نێیمار و دابەزینی ئاستی ریچارلیسۆن ئەم دەرفەتە بۆ ئێندریک هاتە پێشەوە، پێشبینی دەکرێت لە یاریی بەرامبەر کۆلۆمبیا سەرەکی بێت.

ئامارەکانی ئێندریک لەم وەرزەی خولی بەڕازیلی
ئامارەکانی ئێندریک لەم وەرزەی خولی بەڕازیلی

سێکچوکە نوێیەکەی بەڕازیل و ریال مەدرید: REV رۆدریگۆ + ئێندریک + ڤینیسیۆس

ئێندریک دوای ئەوەی بۆ یارییەکانی کۆلۆمبیا و ئارجێنتینا بۆ پاڵاوتنەکانی ئەمریکای لاتینی بۆ مۆندیالی 2026 بانگهێشتکرا، دەرفەتی ئەوە رەخساوە بۆ یەکەمجار سێکوچکەی رۆدریگۆ و ئێندریک و ڤینیسیۆس بەیەکەوە یاریی بکەن.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی لە ژمارەی ئەمڕۆ سێشەممەیدا، وێنەی سێکوچکە بەڕازیلییەکەی داناوە و بە مانشێتێکی گەورە نووسیویەتی ‘سێلیساوی سپی’. چاوەڕوان دەکرێت وەرزی داهاتوو ئەم سیانە بەڕازیلییە لە هێلی پێشەوەی مێرێنگی بەیەکەوە یاریی بکەن.

Image

کەی ئێندریک درێسی ریال مەدرید دەپۆشێت؟

بەگوێرەی ئەو گرێبەستەی هاوینی رابردوو لە نێوان ئێندریک و ریال مەدرید واژۆ کراوە، لەبەر ئەوەی تەمەنی نەگەیشتووەتە 18 ساڵ پەیوەندیکردنی بە ریزەکانی یانە مەدریدییەکە دواکەوت، وابڕیارە مانگی یۆلیۆی 2024 ئێندریک پەیوەندی بە ریزەکانی ریال مەدریدەوە بکات، کە نرخی گرێبەستەکەی ئەو یاریزانە بەڕازیلییە بە 60 ملیۆن یۆرۆ لەسەر ریال مەدرید دەکەوێت.

ماڵپەڕی دێڤینسا سێنتڕاڵی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، بەگوێرەی بەندێکی گرێبەستەکەی ئێندریک لەگەڵ ریال مەدرید، ئەگەر هاوینی داهاتوو ئێندریک بانگهێشتی کۆپا ئەمریکا بکرێت، ئەوا پەیوەندیکردنی یاریزانە بەڕازیلییەکە بە ریزەکانی لۆس بلانکۆس دوا دەکەوێت، ناوەڕاستی مانگی یۆلیۆ کۆپا ئەمریکا کۆتایی دێت، بەمەش ئەگەر ئێندریک بەشداریی ئەو پاڵەوانێتییەی کرد ماوەیەک پشوو وەردەگرێت ئینجا گەشتی مەدرید دەکات بۆ ئەوەی پەیوەندی بە ریزەکانی ریال مەدرید دەکات.

ئێندریک دوای هاتنی خەونەکەی چی دەڵێت؟

‘سوپاسی خودا دەکەم بۆ رەخساندنی ئەم دەرفەتە، هیوادارم بتوانم یارمەتی هەڵبژاردەکەم بدەم، دەمەوێت سوپاسی تەواوی ئەو کەسانە بکەم کە لە کاروانی وەرزشیمدا هاوکارییان کردووم، چونکە گەیشتنم بۆ ئێرە هەروا ئاسان نەبووە، بەڵێن دەدەم هەموو کارێک بکەم بۆ ئەوەی بتوانم هەوادارانی هەڵبژاردەکەمان دڵخۆش بکەم، دڵنیام دەتوانم دڵخۆشییان بکەم’

ئێندریک کێیە؟

ناوی ئێندریک فێلیپی مۆرێرا دێ سۆزایە، رۆژی 21ی یۆلیۆی 2006 لە شاری بڕازیلیا پایتەختی بەڕازیل لەدایکبووە، لە تەمەنی چوار ساڵییەوە یاریی تۆپی پێ دەکات، ئێندریک لە خێزانێکی هەژار گەورە بووە، تەنانەت باوکی بەهۆی بێ کاری نەیدەتوانی خواردنی پێویستیان بۆ دابین بکات، بۆیە ئەو کوڕە ئەسمەرە بەڵێنی داوە ببێتە یاریزانێکی پیشەگەر تاوەکو بتوانێت یارمەتی خێزانەکەی بدات.

ئێندریک ساڵی 2016 لە تەمەنی 10 ساڵییەوە لە ریزی یانەی پالمێراسی بەڕازیلییەوە دەستی بە یاریی کردووە و تاوەکو ساڵی رابردوو لە تیپە جیاوزەکانی یانەکە یاریی کرد، تاوەکو ساڵی رابردوو بۆ تیپی یەکەمی یانەکە سەرخرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button