سعوودیە

سالم دۆسەری لە هەڵبژاردەی سعودیە دوورخرایەوە

توانای یاریکردنی نییە

Yariga App

یاریگا –

رۆبێرتۆ مانچینی، راهێنەری هەڵبژاردەی سعودیە سالم دۆسەری، ئەستێرەی هیلالی لە لیستی یاریزانانی دوو یاری داهاتووی دوورخستەوە.

یەکێتیی تۆپی پێ سعودیە لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، تیمی پزیشکی هەڵبژاردەی سعودیە، راپۆرتێکیان بۆ مانچینی نووسیوە و داوایلێکراوە، رێگە بە دوورخستنەوەی دۆسەری بدات، چونکە لەڕووی جەستەییەوە ناتوانێت بۆ یاری بەرامبەر هەڵبژاردەکانی پاکستان و ئوردن ئامادەبێت.

دۆسەری لە یاری رابردووی هیلال بەرامبەر تەعاون تووشی پێکان بوو، بەگوێرەی رۆژنامەی ریازییە بێت، جومگەی ئەژنۆی دۆسەری تووشی پێکان بووە.

شەوی رابردوو هەڵبژاردەی سعودیە مەشقەکانی لە پارێزگای ئەحسا کرد و ئامادەکاری بۆ یارییەکانی پاڵاوتنی جامی جیهانی 2026 و جامی ئاسیای 2027 دەکات.

پێنجشەممە هەڵبژاردەی سعودیە لە یاریگای فەتح میوانداری هەڵبژاردەی پاکستان دەکات و دواتر لە 21ی ئەم مانگە لە عەممان، دەبێتە میوانی هەڵبژاردەی ئوردن.

بابەتی زیاتر

Back to top button