
یاریگا –
ئاردا گولەر، بە کاتێکی زۆر ناخۆش و پڕخەمدا لە ریال مەدرید تێدەپەڕێت. ئەمەش بەهۆی پێکانە یەک لە دوای یەکەکانی ئەم دواییە.
لە ژێر ناونیشانی ”هیچ وادەیەک بۆ گەڕانەوەی ئاردا گولەر نییە”، رۆژنامەی مارکا دوایین زانیارییەکانی لەبارەی پڕۆسەی چاکبوونەوەی ئەستێرەی تورکیا ئاشکرا کرد. ئەمەش دوای پێکانە نەبڕاوەکانی ئاردا و بەشداری نەکردنی لە یەک یاری ئەم وەرزەدا.
گولەر لە هاوینی رابردوودا پەیوەندی بە مەدریدەوە کرد، تاوەکو ئێستا سێ جار تووشی پێکان بووە.
رۆژنامەی مارکا نووسیویەتی
سەرکردە و راهێنەران لە ریال مەدرید دیدگایەکی روونیان هەیە، کاری لە پێشینەیان بۆ خودی یاریزانە، بۆیە دەیانەوێت لە هەموو فشارێک دایماڵن، هیچ گرنگی بە وادەی گەڕانەوە نادەن، بەڵکو دەیانەوێت تەواوی کێشەکان چارەسەر بکەن. ئامانجی سەرەکی لە مەدرید، دروستنەکردنی فشارە لەسەر هیچ یاریزانێک و وازی لێدەهێنن، تاوەکو بە تەواوی چاکدەبێتەوە، بەڵکو لەڕووی مەعنەوییەوە پاڵپشتی زۆر دەکرێن، تاوەکو یاریزان نەچێتە دۆخی خەمۆکییەوە.
📌 Güler preocupa… y mucho @jfelixdiaz ✍https://t.co/e50nDncXXT
— MARCA (@marca) November 13, 2023
رۆژنامەکە دووپاتیدەکاتەوە، هەموو هەوڵێکی مەدرید ئەوەیە، گولەر تووشی خەمۆکی نەبێت
کاری لە پێشینەی مەدرید چاکبوونەوەی گولەرە، چونکە لە ناوەوە و دەرەوەی یانەکە، هیوایەکی زۆریان لەسەر چنیوەتەوە، بۆیە هیچ وادەیەک بۆ گەڕانەوەی دانانێن و تەنانەت یەکەم بەشداریشی دیار نییە.
پێشتر رۆژنامەی ئاس بڵاویکردبووەوە، پێکانی ئەمجارەی گولەر لەسەر ئاستی پێیەکانیەتی، پێچەوانەی پێکانی پێشووی کە تووشی رانی ببوو.
پێشبینی دەکرێت، گولەر تاوەکو مانگێکی دیکەش بەشداری هیچ یارییەک نەکات.