ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

پەیامێک لە ریال مەدریدەوە بۆ کیلیان ئێمباپێ

ئیتر پڕۆسەکە بە مەدرید پەیوەست نییە

Yariga App

یاریگا –

تاوەکو ئێستا ریال مەدرید کیلیان ئێمباپێی، ئەستێرەی پاریس سانجێرمانی دەوێت، بەڵام ترسی لە ئەزموونەکانی رابردوو هەیە.

ئەمجارە ریال مەدرید دەیەوێت سیاسەتێکی نوێ لەگەڵ کیلیان پەیڕەو بکات، ئەمەش بەهۆی شکستەکانی رابردووی دەستەی کارگێڕی لۆس بلانکۆس لە گواستنەوەی ئەستێرە فەرەنسییەکە.

یانە مەدریدییەکە چاوەڕێی ئێمباپێ دەکات، تاوەکو یەکەم هەنگاو بەرەو قەڵای بێرنابیۆ بنێت.

رادیۆی مۆنتی کارلۆ RMC بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید ئێستاش ئێمباپێی دەوێت، بەڵام نایەوێت هاوشێوەی ساڵانی رابردوو، لە کۆتایی پڕۆسەکەدا هەموو شتێک هەڵبوەشێتەوە.

سەرچاوەیەکی نێو دەستەی کارگێڕی ریال مەدرید بە رادیۆی مۆنتی کارلۆی راگەیاندووە

ئەگەر ئێمباپێ دەیەوێت بێتە ریال مەدرید، با خۆی کارەکە بکات.

لە راپۆرتی رادیۆ فەرەنسییەکەدا هاتووە، ریال مەدرید تەواوی پەیوەندییەکانی لەگەڵ نوێنەرانی کیلیان پچڕاندووە، ئێستا ئەرکەکە خراوەتە سەر ئێمباپێ، تاوەکو پڕۆسەی گفتوگۆکان زیندوو بکاتەوە.

یاریزانی تەمەن 24 ساڵان لە دوو یاری داهاتوودا لە بەرامبەر هەڵبژاردەکانی گیبرالتار و یۆنان سەرکردایەتی هەڵبژاردەی فەرەنسا دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button