ئینگلتەراگرنگترین

بە هەزاران کەس ماڵئاواییان لە بۆبی چارڵتن کرد

Yariga App

ئەمڕۆ مەراسیمی بە خاکسپاردنی بۆبی چارڵتنی ئەستێرەی مێژوویی مانچێستەر یونایتد بەڕێوەچوو.

بەر لە خاکسپاردنی، بۆ دوا جار بۆبی هێندرا یاریگای ئۆڵد ترافۆرد و بە هازاران هاندەر ئامادەی مەراسیمەکە بوون.

برایان رۆبسنی کاپتنی پێشووی یونایتد لە بۆنەکەدا ئامادەبوو، سەبارەت بە ئەفسانەکەیان وتی “بۆبی تەنها یاریزانێکی گەورە نەبوو، بەڵکو مرۆڤێکی گەورەش بوو کە هەمیشە کاتی بۆ هەموو کەسێک هەبوو.

Bobby Charlton survived the Munich air disaster and led a new Manchester United team to European glory

Former Manchester United manager Alex Ferguson arrives at Manchester Cathedral to attend the funeral of Bobby Charlton

هەروەها سێر ئەلێکس فێرگسن وتی

بۆبی قەڵایەک بوو لە هێز، ئەو مرۆڤێکی سەرسوڕهێنەر و گەورە بوو. من چوومە مانچێستەر یونایتد لەبەر بۆبی چارڵتن.

هەروەها، گاری لینیکەریش کە لەوێ ئامادەبوو وتی

ناوی بۆبی چارڵتن لەگەڵ ناوی تۆپی پێ دەزرنگێتەوە. دەتتوانی بچیتە هەر شوێنێکی جیهان، تەنانەت ئەوانەشی کە بە ئینگلیزی قسە ناکەن و ناوی ئەوت بهێنایە راستەوخۆ دەیان ناسییەوە. چونکە جگە لە یاریزانێکی مەزن، کەسایەتییەکی مەزنیش بوو.

ناوبراو دەرچووی ئەکادیمیای یونایتد بوو لە نێوان ساڵانی 1956 بۆ 1973 زیاد لە 600 یاری بۆ یونایتد ئەنجامدا و 199 گۆڵی تۆمارکرد. هەروەها لەگەڵ ئینگلتەرا خاوەنی 106 یاری و 49 گۆڵ بوو.

مانگی پێشوو لە تەمەنی 86 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد بەڵام بۆنەی ناشتنەکەی دواخرا بۆ ئەمڕۆ.

 

Pallbearers carry the coffin of England World Cup winner Bobby Charlton at Manchester Cathedral

A hearse carrying the coffin of Bobby Charlton is driven past Old Trafford

Back to top button