سعودیەکان ئۆفەرێکی خەیاڵییان بۆ برونۆ فێرناندێس ئامادەکردووە
یاریگا –
ئامانجی ئەمجارەی سعودییەکان، برونۆ فێرناندێسی پۆرتوگالی و کاپتن و سەرکردەی یانەی مانچێستەر یونایتدە.
پێگەی Fichajes بڵاویکردووەتەوە، خولی رۆشەنی سعودی، ئەمجارە برونۆ فێرناندێسی کاپتنی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی کردووەتە ئەمانج و هەوڵذەدەن لە مێرکاتۆی هاوینەی داهاتوو، یاریزانەکە بەرەو خولەکەیان بگوازنەوە.
بەپێی هەمان سەرچاوە، سعودییەکان ئۆفەرێکی خەیاڵییان بۆ رازیکردنی برونۆ ئامادەکردووە، کە بڕەکەی زیاترە لە 100 ملیۆن یۆرۆ.
🚨 Saudi Pro League clubs are willing to offer about €100m for Manchester United captain Bruno Fernandes.
(Source: Fichajes) pic.twitter.com/oB0r0h7PFB
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) November 13, 2023
هاوکات بەپێی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، ئەستێرە تەمەن تەمەن 29 ساڵانییەکە لە هاوینی رابردوو 2 ئۆفەری یانە سعودییەکانی رەتکردووەتەوە، ناوبراو بیرۆکەی یاریکردنی لەو خولەی لا پەسەند نییە.
بەڵام سعودییەکان سوورن لەسەر بەدەستهێنانی تانواکانی، بۆیە لە هاوینی داهاتوو جارێکی دیکە بەختی خۆیان تاقیدەکەنەوە و هەوڵی رازیکردنی دەدەن.
فێرناندێس تا هاوینی 2026 گرێبەستی لەگەڵ مانچێستەری سوور هەیە، بە کاریگەرترین یاریزانی ئێستای تیپەکەشی دادەنرێت، بۆیە چاوەڕوان ناکرێت وا بە ئاسانی دەستبەرداری ببن.
بەڵام بەوپێیەی سعودیەکان بە گواستنەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی شۆڕشێکی گەورەیان بەرپاکرد، بە ئەستەم نازاندرێت بتوانن بگەن بەهەر ئەستێرەیەکی دیکەی جیهانی.
برونۆ لە هاوینی 2020 بە بڕی 65 ملیۆن یۆرۆ لە سپۆرتینگی پۆرتوگالییەوە پەیوەندیکرد بە مانچێستەر یونایتد، بە درێسی شەیتانە سوورەکان 201 یاری کردووە، 68 گۆڵی کردووە و 57 گۆڵیشی درووستکردووە.