ئه‌مریکاگرنگترین

لیۆنێل مێسی خەڵاتێكی دیكەی بردەوە

Yariga App

یاریگا –

لیۆنێل مێسی، ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی و یانەی ئینتەر مەیامی خەڵاتێكی دیكەی تاكە كەسی بردەوە.

لە گواستنەوەكانی هاوینی رابردوودا لە دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان، لیۆنێل مێسی بە گرێبەستێكی ئازاد پەیوەندی بە ریزەكانی ئینتەر مەیامی ئەمریكیەوە كرد.

هەژماری فەرمی ئینتەر مەیامی لە پلاتفۆرمی ئێكس لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا ئاشكرایكرد: لیۆنێل مێسی بە باشترین یاریزانی ئینتەر مەیامی بۆ ساڵی 2023 دەستنیشانكرا.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە: مێسی رۆڵێكی گەورەی بینی لە یارمەتیدانی تیپەكە بۆ بردنەوەی یەكەم نازناو لە مێژووی خۆیدا جامی خولەكان 2023، هەروەها گەیشتە یاری كۆتایی جامی ئەمریكا كە لە یاری كۆتاییدا بەهۆی پێكانەوە بەشداری نەكرد و یانەكە بەرامبەر هیوستن دینامۆ تووشی شكست هات.

لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكاندا لیۆ بە درێسی مەیامیەوە لە 14 یاریدا بەشداریكرد و توانی 11 گۆڵ بكات و 5 گۆڵیش درووست بكات.

هەروەها توانی بۆ جاری هەشتەم لە مێژوویدا باڵۆن دۆر بەدەست بهێنێت و تۆپە ئاڵتونیەكەی لە یاریگای مەیامی و لەبەردەم هاندەرانی ئەو یانەیەدا بەرز كردەوە و پێشكەشی هاندەرانی كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button