ئه‌وروپائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوو یانەی زلهێزی ئیتاڵیا ئەستێرەیەكی لیڤەرپوولیان دەوێت

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد هەردوو یانەی ئینتەر میلان و یوڤێنتوس چاودێری تواناكانی تیاگۆ ئالكانتارا ئەستێرەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی دەكەن.

گرێبەستەكەی تیاگۆ ئالكانتارا لە هاوینی ساڵی داهاتوو بەسەردەچێت و تا ئێستاش هیچ گفتوگۆیەك بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی نیە.

بەپێی زانیاریەكانی فوتبۆڵ ئیتاڵیا یاریزانە تەمەن 29 ساڵانەكە لەلایەن هەریەك لە یانەكانی یوڤێنتوس و ئینتەر میلان گرنگی پێ دەدرێت و دەیانەوێت لە دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی بیگوازنەوە ریزەكانی یانەكەیان.

هەروەها دەیڵی مەیڵ ئاشكرایكرد لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا ئالكانتارا ئانفیڵد جێدەهێڵێت و پەیوەندی بە سێریا ئیتاڵیاوە دەكات.

تیاگۆ ئالكانتارا بە درێسی لیڤەرپوولەوە

تیاگۆ ئالكانتارا بەهۆی پێكانەوە لە ئێسكی رانیدا دەناڵێنێت و لەم وەرزەدا هیچ یارییەكی لەگەڵ رێدز نەكردوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button