ئه‌ڵمانیاگرنگترین

هاری کەین کارێکی باوەڕپێنەرکراوی کردووە

Yariga App

یاریگا –

لەم وەرزە ژمارەی گۆڵەکانی هاری کەینی ئینگلیزی و ئەستێرەی یانەی بایرن میونشن، زیاترە لە ژمارەی گۆڵەکانی نزیکەی سێ بەشی یانە بەهێزەکانی ئەوروپا.

گۆڵکارەکەی بایرن میونشن، لەم وەرزەی بۆندسلیگا تەنیا لە 11 یاریدا 17 گۆڵی کردووە، بەپێی پێگەی WhoScored لەم وەرزەی پێنج خولە بەهێزەکەی ئەوروپا، لە کۆی 98 یانە، ژمارەی گۆڵەکانی شازادە کەین زیاترە لە ژمارەی گۆڵەکانی 57 یانەیان.

هاوکات گۆڵکاری وەرزی رابردووی بۆندسلیگا، کریستۆفەر ئێنکوکو و نیکڵاس فولکروگ بوون، کە بە درێژایی وەرزەکە تەنیا 16 گۆڵیان کرد، ئەمە لە کاتێکدایە هاری کەین تەنیا بە 11 یاری زیاتر لە گۆڵکارانی وەرزی رابردوو گۆڵی کردووە.

هێرشبەرە تەمەن 30 ساڵانییەکە، لە مێرکاتۆی هاوینەی رابردوو، بە بڕی 95 ملیۆن یۆرۆ لە تۆتنهامی ئینگلیزییەوە پەیوەندیکردن بە یانە باڤارییەکەی ئەڵمانیا.

لە یەکەم وەرزیدا و لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان، 16 یاری بۆ یانەکەی کردووە، 21 گۆڵی کردووە و 7 گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button