
یاریگا –
لێدوانەكانی چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری یانەی بارسێلۆنا دوای بردنەوەكەیان بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس.
شەوی رابردوو بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویكی تایبەت بە خۆی میوانداری دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێسی كرد و یارییەكەشی بەئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی سیانزەی خولی ئیسپانیا.
𝑨𝙇 𝘽𝑨𝙍𝑪̧𝘼 𝙉𝑶 𝑬𝙉𝑺 𝑹𝙀𝑵𝘿𝑰𝙈 𝙈𝑨𝙄 💪💪💪💪 pic.twitter.com/i4q9CRuYK7
— FC Barcelona (@FCBarcelona_cat) November 12, 2023
دوو گۆڵەكەی یانە كەتەلۆنییەكە لەلایەن رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی لە خولەكەكانی 53 و 78 تۆمار كران.
لە لێدوانەكانی دوای یارییەكەدا چاڤی ووتی:
بردنەوەیەكی گرنگ بوو، گێمی دووەم باشتر بووین و ئاستێكی باشترمان پێشكەشكرد.
سەبارەت بەو گۆڵەی بە زووی لێیانكرا چاڤی ووتی:
گوندۆگان تۆپەکەی لەدەستدا، پێشتریش خاڵمان لەدەستدا بەهۆی ئەو دیاریانەی کە بە یاریزانانی بەرامبەرمان دابوو، پشووە نێودەوڵەتیەكان باش دەبێت بۆ راستکردنەوەی هەڵەکان. گوندۆگان تۆپەکەی بە شێوەیەکی نائاسایی لەدەستدا، ئەمەش هەڵەیەکی قبوڵنەکراوە و کاریگەری لەسەر ئێمە هەبوو.
سەبارەت بە فیكەی نارەزایی بەرامبەر یاریزانان ووتی:
ئەوەی رۆژنامەكان دەیڵێن كاریگەری لەسەر یاریزانەكان درووست دەكات، سیناریۆی ناراستەقینە درووست دەكەن و وزەی نەرێنی درووست دەبێت، یاریزانەكان شایەنی رێز و پێزانینن.
سەبارەت بە گۆڕینی جێگای ئاراوخۆ و كۆندی راهێنەرەكەی بلاوگرانا ووتی:
ئاراوخۆ لە رووبەڕووبوونەوەی تاكە كەسیدا باشترە، پێشتر چەند جارێك بەرامبەر ڤینیسیۆس دامانناوە، بۆیە بڕیاڕمدا كۆندی وەك بەرگریكاری راست یاری پێبكەم.
لە كۆتاییشدا دەربارەی لیڤاندۆڤسكی ووتی:
ئەو بەردەوام ئامادەیە چونكە بە جددی كار دەكات و بەردەوام هەوڵ دەدات، كەسایەتی سەركردەی تێدایە و تیپەكەمان كارێكی نایابی بەرامبەر ئالاڤێس كرد.
بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 30 خاڵ لە پلەی سێیەمی خولی ئیسپانیا دێت.