ئه‌ڵمانیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

توخێل باس لە گواستنەوەی ئێمباپێ بۆ میونشن دەکات

''هەموو شتێک رەنگە رووبدات''

Yariga App

یاریگا –

تۆماس توخێل، راهێنەری بایرن میونشن هیوا بۆ راهێنەرانیەتی کردنەوەی کیلیان ئێمباپێ دەخوازێت.

تاوەکو ئێستا ئێمباپێ، گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان نوێنەکردووەتەوە و پێشبینی دەکرێت، لە هاوینی داهاتوودا بەبێ بەرامبەر خولی فەرەنسا جێبهێڵێت.

هەرچەندە ریال مەدرید یەکێکە لە گرنگی پێدەرە سەرەکییەکان، بەڵام هیچ هەنگاوێک نەنراوە. توخێل لە وەڵامی پرسیارێکدا، هیوا بە بینینی ئێمباپێ بە درێسی بایرن میونشن دەبینێت. هەرچەندە ریال مەدرید گەورەترین پاڵێوراوە بۆ پەلکێشکردنی کیلیان.

لە لێدوانێکیدا بۆ Canal+ دەڵێت

لە هاوینی داهاتوودا ئێمباپێ بەخۆڕاییە؟ بەڵێ یاری بۆ ئێمە دەکات (بە پێکەنینەوە). کیلیان کیلیانە و یاریزانێکی زۆر ژیرە. پەیوەندییەکی زۆر باشمان هەبوو، ئەگەر بیەوێت بێتە بایرن، ئەوا خۆم دەچم دەیهێنم. کاتێک ئێمباپێ شتێکی دەوێت، بەدەستی دەهێنێت.

یاریزانی 24 ساڵان ئامانجی سەرەکی مەدریدە، هەرچەندە کادێنا سێر راپۆرتێکی بڵاوکردەوە و تیایدا روونیکردووەتەوە، مەدرید چیدیکە گرنگی بە ئێمباپێ نادات، ئەمەش دەرگای بۆ یانەکانی وەک بایرن میونشن و لیڤەرپوول و مانچێستەر یونایتد کردووەتەوە.

ئێمباپێ ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا ئامادەکاری بۆ یاری بەرامبەر گیبرالتار لە پاڵاوتنی یۆرۆی 2024 دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button