ئیتاڵیاگرنگترین

فابریگاس دەست بە کاری راهێنەرایەتی دەکات

Yariga App

یاریگا

سێسک فابریگاس ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی ئیسپانیا بەم زووانە دەست بە ڕاهێنەرایەتی دەکات.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، بەم زووانە ئەستێرەکەی پێشووی لارۆخا، وەکوراهێنەری تیپی یەکەمی کۆمۆ لە خولی پلە دووی وڵاتەکەیان دەست نیشان دەکرێت.

فابرێگاس پێشتر ماوەیەک بۆ ئەو یانەیە یاریی کردووە، هەروەها پشکێکی یانەکەش خاوەنداریەتی دەکات.

ناوەڕاستکارەکەی پێشووی یانەکانی ئارسیناڵ و بارسێلۆنا، دوای وازهێنانی لە یاریکردن، ماوەیەکراهێنەرایەتی تیپی خوار 19 ساڵانی کۆمۆی کرد.

یانە ئیتاڵیەکە بە کۆکردنەوەی 21 خاڵ، لە پلەی شەشەمی ریزبەندی سێریابی دێت، بەم دواییەش مۆرێنۆلۆنگۆ راهێنەری ئەو یانەیە، بەهۆی ئەنجامە لاوازەکانی دوورخرایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button