یاریگا
چێڵسی و مانچێستەر سیتی لە یاریی لوتکەی گەڕی دوازدەی پرێمەرلیگ و ستامفۆرد بریدج بە میوانداری بلوز رووبەڕووی یەکتری بونەوە و یارییەکە بە ئەنجامی 4-4 کۆتایی هات.
نیوەی یەکەمی یارییەکە دوای تێپەڕبوونی 25 خولەک بە سەر یارییەکە، ئێرلینگ هاڵاند گۆڵکارە لاوەکەی مان سیتی توانی بە لێدانی سزا گۆڵی یەکەمی یارییەکە تۆمار بکات.
دوای گۆڵەکەی یانەی میوان زۆری پێنەچوو، تیاگۆ سیلڤای بەرگریکاری بەرازیلی چێڵسی، لە خولەکی 29 توانی ئەنجامی یارییەکە بۆ یانەی خاوەن یاریگا یەکسان بکاتەوە.
دوای ئەم گۆڵە یاریزانانی یانەی چێڵسی بەردەوامبوون لەسەر هەوڵەکانیان و لە خولەکی 37 ڕەحیم ستێرلینگ توانی بۆ جاری دووەم تۆڕی گۆڵی یانەی میوان بهەژێنێت و بۆ یەکەم جاریش یانەکەی لەیارییەکە پێش خست.
یارییەکە بەردەوام بوو و هەر لە نیوەی یەکەم یاریزانانی هەردوولا ناوە ناوە خۆیان لە گۆڵی یەکتری نزیک دەکردەوە ئەوە بوو پێش کۆتایی هاتنی ئەو نیوەیە، ئاکانجی لە خولەکی 46 توانی ئەنجامی یارییەکە بۆماستی یەکسان بکاتەوە.
نیوەی دووەم تەنها دوو خولەکی بەسەرچوو بوو کاتێک ئێرلینگ هالاند گۆڵکاری لاوی نەرویجی مان سیتی توانی دووەم گۆڵی خۆی و هەروەها سێیەمی یانەکەی تۆمار بکات.
لە بەرامبەردس نیکلا جاکسن لە خولەکی 67 هاتەوە و جارێکی دیکە توانی ئەنجامی یارییەکە بۆ چێڵسی خاوەن یاریگا یەکسان بکاتەوە.
یارییەکە بەردەوام بوو و یاریزانانی هەردووڵا بەردەوام بوون لەسەر هەوڵەکانیان بۆ تۆمارکردنی گۆڵ، ئەوەبوو لە خولەکی 86 ڕۆدری گۆلی چوارەمیشی بۆ مانچێستەر سیتی تۆمار کرد.
ناوبژیوان هەشت خولەکی وەکو کاتی زیاد کراو ئەژمار کرد و لە خولەکی 92 لێدانێکی سزای ئەمجارە بۆ یانەی چێڵسی ئەژمار کرد و پاڵمەر ئەنجامی یارییەکەی یەکسانکردەوە.
لە کۆتاییدا یارییەکە بە ئەنجامی 4-4 کۆتایی هات و مان سیتی بەم ئەنجامە کۆی خاڵەکانی لە پێشەنگی پرێمەرلیگ، گەیاندە 28 خاڵ و چێڵسیش لە پلەی دەیەم بووە خاوەنی 16 خاڵ.