ئیسپانیاگرنگترین

بەهۆی ئاردا گولەرەوە ریال مەدرید پزیشکی یانەکەی دوور دەخاتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ یانەی ریال مەدرید، لە دوای 6 ساڵ هاوکاری بریاریدا پزیشکی سەرەکی تیپەکەی لە کارەکەی دووربخاتەوە. یەکێک لە هۆکارە هەرە گرنگەکانی ئەم دوورخستەوەش دۆسیەی ئاردا گولەرە.

ئەمڕۆ یانەی ریال مەدرید بڕیاریدا کۆتایی بە هاوکارییەکەی لەگەڵ نیکۆ میهیچ، پزیشکی یانەکەی بهێنێت. ئەو پزیشکە کرواتییە، لە ساڵی 2017 لە جێگەی دکتۆر ئۆلمۆی وەک پزیشکی یانەکە دەست نیشان کرا و پەیوەندییەکی باشیشی لەگەڵ یاریزانان و ستافی تەکنیکی یانەکە هەبوو. هەروەها دکتۆر میهیچ پەیوەندییەکی زۆر باشی لەگەڵ فلۆرێنتینۆ پێرێز هەبوو، بەڵام کۆمەڵێک هۆکار بەتایبەتی دۆسیەی ئاردا گولەر بووە هۆی دوورخستنەوەی لە کادری پزیشکی یانەکە.

رۆژنامەی مارکا دەڵێت، سەرەتای دەست بەکار بوونی میهیچ لە ریال مەدرید ناڕەزایی یاریزانەکانی لەگەڵدا بوو، بەڵام بەهۆی پینتۆس وەکو راهێنەری لەشجوانی کە هەمووکات تیپێکی بەهێزی لە یانەکە لەڕووی جەستەیەوە دروست کردووە، زۆرێک لە هەڵەکانی کادری پزیشکی دادەپوشی.

به پێی ئەم راپۆرته گومان لەسەر میهیچ و خواستی دوورخستنەوەی زیاتر بوو، کاتێک له پشکنینه پزیشکییه کانی ئاردا گولەر له هاوینی ئەمساڵدا هەستی بە پێکانە درێژخایەنەکەی ئەو یاریزانە تورکە نەکردووە. گولەر که به پێکانێک کە پێشووتر تووشی ببو پەیوه ندی به یانە مەدریدییەکەوە کرد و هەر له راهێنانەکانی پێش وەرزیشدا دەرکەوت کە ئەم یاریزانە لاوە توانای یاری کردنی نییە.

میهیچ پێداگری لەسەر ئەوە دەکرد کە گولەر پێویستی بە نەشتەرگەری نییە، دوای ئەوە گولەر چەندین جار رووبەڕووی کێشە بووەتەوە و تا ئێستا نەیتوانیوە یەک یاری بۆ ریال ئەنجام بدات بەڵام دواتر ملکەچی بۆچوونی دکتۆر لەیس بوو و بڕیارییاندا یاریزانە لاوەکە نەستەرگەری بۆ ئەنجام بدرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button