سەرەڕای تۆمارکردنی هاتریکەکەی، ئێنریکی رەخنە لە ئێمباپێ دەگرێت
دەڵێت: دەتوانێت زیاتر پێشکەش بکات
سەرەڕای تۆمارکردنی هاتریک، لویز ئێنریکی رەخنە لە کیلیان ئێمباپێ دەگرێت و پێیوایە ‘دەتوانێت لەوە باشتر هاوکاری تیپەکەی بکات’.
لویز ئێنریکی دوای بردنەوەکەیان بەرامبەر رێمس سەرەڕای ئەوەی ئێمباپێ لە یارییەکە هاتریکی تۆمارکرد، رەخنەی لە هێرشبەرە فەرەنسییەکە گرت و گوتی:’ئەمڕۆ من بە کیلیان دڵخۆش نەبووم، هیچ شتێکیشم نییە لەبارەی ئەو گۆڵانەی تۆماریکردن بیڵێم، ئێمباپێ دەتوانێت بە شێوەیەکی باشتر و جیاواز یارمەتی تیپەکەی بدات، لەبەر ئەوەی یاریزانێکی جیهانییە ئێمە چاوەڕێی زیاتر و زیاتری لێ دەکەین’.
کیلیان ئێمباپێ لەم وەرزەی خولی فەرەنسی ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و لەکۆی 11 یاری 13 گۆڵی تۆمارکردووە و پێشەنگی گۆڵکارانی خولەکەیە و نزیکترین رکابەری ئاکۆر ئادامس حەوت گۆڵی کردووە، جگە لە هاری کەین لەسەر ئاستی هەر پێنج خولە بەهێزەکەی ئەوروپا هیچ یاریزانێک هێندەی ئێمباپێ لەم وەرزە گۆڵی تۆمار نەکردووە.