ئێمباپێ بۆیەکەمجار باسی کێشەکانی لەگەڵ خلێفی دەکات
باسی کێشەکانی دەستپێکی ئەم وەرزەی دەکات
یاریگا –
ئێمباپێ دوای بردنەوەکەیان بەرامبەر رێمس بۆیەکەمجار باسی لە کێشەکانی دەستپێکی ئەم وەرزەی لە پاریس سانجێرمان کرد.
کژیلیان ئێمباپێ هێرشبەری پاریس سانجێرمان دوای ئەوەی لە یاریی بەرامبەر رێمس هاتریکی کرد و یانەکەی بە سێ گۆڵی خاوێن بردنەوەی بەدەستهێنا، لەبارەی کێشەکانی دەستپێکی ئەم وەرزەی لەگەڵ ناسر خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان رایگەیاند :’نامەوێت هیچ لەبارەی کێشەکان و بەریەککەوتنەکان بڵێم، گرنگ ئەوەیە دووبارە لەگەڵ یانەکەم دەستم بە یاریکردن کردەوە، من نامەوێت زۆر قسە لەبارەی ئەو پڕوپاگەندانە بکەم کە میدیاکان بڵاوی دەکەنەوە، با ئەمە لێگەڕێین بۆ ئەوان’.
⚽️⚽️⚽️ @KMbappe #SDRPSG https://t.co/Q1xQZYueKR pic.twitter.com/LHZfIgl6C1
— Paris Saint-Germain (@PSG_English) November 11, 2023
لە سەرەتای ئەم وەرزە بەهۆی نوێ نەکردنەوەی گرێبەستەکەی، پاریس سانجێرمان هێرشبەرە فەرەنسییەکەی لە لیستی یاریزانانی تیپەکەی دوورخستەوە، تەنانەت ناسر خلێفی سەرۆکی یانە فەرەنسییەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ئەگەر ئێمباپێ گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە، ئەوا ئەوان دەیفرۆشن و هەر لەم هاوینە بەڕێێ دەکەن.
ئێمباپێ هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس کۆتایی دێت و دەتوانێت بێبەرامبەر ریزەکانی ئەو یانە فەرەنسییە بەجێبهێڵێت، بەگوێرەی سەرچاوەی میدیاکان ئێمباپێ و ریاڵ مەدرید بە نهێنی گەیشتوونەتە رێککەوتن هاوینی داهاتوو کیلیان دەچێتە پاریس.