ئه‌ڵمانیا

هاری کەین: لەگەڵ سانێ زۆر ئاسودەم

Yariga App

یاریگا –

هاری کەین، ئەستێرەی یانەی بایرن میونشن دەڵێت، چێژ لە یاریکردن لەگەڵ لیرۆی سانێ وەردەگرم.

کەین، لە دوای جێهێشتنی تۆتنهام و لە گواستنەوەی هاوینەی ئەمساڵدا پەیوەندی بە یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیەوە کرد، هەرزوو توانی ببێتە ئەستێرەی سەرەکەی تیپەکەی.

ئەم هێرشبەرە ئینگلیزییە توانی جارێکی تر دوو گۆڵ بکات و درێژە بە پرۆسەی گۆڵکردنی سەرنجڕاکێش و نائاسایی خۆی بدات و بگاتە ریکۆردی تۆمارکردنی 17 گۆڵ لە 11 یارییدا. هاوکات لای یاریزانانی ئەم تیپە زۆر بەناوبانگە و زۆر زوو توانی پەیوەندییەکی زۆر باش لەگەڵ هاوڕێکانی و بەتایبەتی ئەڵمانییەکانی بایرن دروست بکات، ئەمەش سەرنجی زۆرێک لە هاندەرانی ئەم تیپەی بۆ لای خۆی راکێشاوە.

بەڵام کاتێک پرسیار لە کەین کرا کە زۆرتر لەگەڵ کام یاریزان ئاسودەیە یاری بکات، لە وەڵامدا گوتی:

یاریکردن لەگەڵ ئەم کوڕانە بەڕاستی سەرنجڕاکێش و چێژبەخشە. من شێتی یاری کردن لە تەنیشت لیرۆی سانێم. ئێمە پەیوەندییەکی زۆر باشمان هەیە لەناو یاریگا و دەرەوەی یاریگادا. یاریزانێکی نایاب و هاوڕێیەکی بێ وێنەیە.

ئه م ئه ستێره ئینگلیزه به هاوکاری یاریزانه کانی تری بایرن له نێویاندا سانێ توانیویه تی له سەرجه م پاڵەوانێتییه کاندا 21 گۆڵ تۆمار بکات و ببێته یه که م یاریزان له مێژووی بۆندسلیگادا له 11 یاریدا توانێت 17 گۆڵ بکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button