هەڵوێستێکی سەرنجڕاکێشی هاندەرانی مانچێستەر یونایتد
یاریگا –
لە هەنگاوێکی سەرنجڕاکێشدا هاندەرانی مانچستەر یونایتد، بە خەوتن لە شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێلی یاریگای ئۆڵدترافۆرد، توانیان 40 هەزار پاوەند بۆ خەڵکی کەم دەرامەت کۆبکەنەوە.
زیاتر لە 120 هاندەری یانەی مانچێستەر یونایتد، شەوی هەینی هەوڵیاندا بە خەوتنیان لە شوێنی وەستانی ئۆتۆمبیل لە ئۆڵترافۆرد، سەرنجی خەڵکی ئاسایی بۆ کێشەی ئەو گەنجانە رابکێشن کە لەگەڵ هەژاریدا دەجەنگن.
ئەم هاندەرانە بە پێدانی زانیاری بە خەڵک، بەتایبەت گەنجان کە لەگەڵ هاتنی سەرمای زستانی ئینگلتەرادا رووبەڕووی کێشەی دارایی جددی بوونەتەوە، توانیان 40 هەزار پاوند کۆبکەنەوە کە هەموو ئەو بڕە پارەیە دەبەخشرێتە دامەزراوەی خێرخوازی گەنجانی بێ ماڵ لە شاری مانچێستەر.
بەپێی خەمڵاندنەکان لە ساڵی رابردوودا نزیکەی 136 هەزار گەنج لە ئینگلتەرا بێ ماڵ و مەکان بوون، هەروەها رێکخراوی خێرخوازی یونایتد ساڵی رابردوو توانی یارمەتی زیاتر لە 25 هەزار کەس بدات وەک بەشێک لە پرۆگرامی پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی مانچێستەری گەورە.
دەیڤد مەی، بەرگریکاری پێشووی یانەی مانچستەر یونایتد، شەوی رابردوو پەیوەندی بەو جەماوەرە هاندەرانەوە کرد کە لە یاریگای تیپەکە ئامادەبوون و پشتگیری خۆی بۆ کارێکی وا گرنگ دەربڕی.
زۆرێک لە هاوبەشە فەرمییەکانی مانچستەر یونایتد وەک DXC Technology و Sportbreaks لەم ماوەیەدا پشتگیری لە چالاکییە هاوشێوەکانیان کردووە بۆ کۆکردنەوەی پارە و یارمەتیدانی ئەو رێکخراوە خێرخوازییە و دەوترێت ئەمجارەش ئەمە روودەدات.