ئه‌وروپائەفریقائینگلتەراگرنگترین

هاندەرانی چێڵسی دروشمی رەگەز پەرستی لە دژی محەمەد سەڵاح بڵاودەکەنەوە

یاریگا
بەشێک لە هاندەرانی یانەی چێڵسی ئینگڵاند لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان گرتەیەکیان بڵاوکردۆتەوە و محەمەد سەڵاحیان بە کەسێکی تیرۆریست ناو بردووە.

ماڵپەری MSN بڵاویکردۆتەوە بەشێک لە هاندەرانی بلوز گرتەیەکیان لە ژێر ناونیشانی ” سەڵاح بۆمب دەچێنێتەوە ” لە تویتەر بڵاوکردۆتەوە و دژایەتی ئایینی ئەم یاریزانە دەکەن، ئەمە لە کاتێکدایە ماوەیەکە دیاردەی رەگەز پەرستی سەری هەڵداوەتەوە و یەکێتی تۆپی پێ ئەوروپاش دەیەوێت بە تووندی رووبەڕوویان ببێتەوە.

ئەمە جاری یەکەم نیە ئەم تۆمەت و دروشمی رەگەز پەرستیانە لە دژی یاریزانە موسوڵمانەکەی پێشووی چێڵسی بڵاو دەکەنەوە، وەرزەکانی رابردووش ئەم کارانە بەرامبەر محەمەد سەڵاح کراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button