خووله‌کانی دیکە

کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەو رۆژنامەیەی کڕییەوە کە دژایەتی دەکرد

Yariga App

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەو رۆژنامەیەی کڕییەوە کە بەردەوام دژایەتی دەکرد و هێرشبەرە پۆرتوگاڵییەکە بووە خاوەنی گەورەترین گروپی مێدیایی لە پۆرتوگاڵ.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبەری پۆرتوگاڵی لەسەر پڕۆژەکانی وەبەرهێنانی بەردەوامە و ئەمجارەیان بە بڕی 57 ملیۆن یۆرۆ گروپی میدیایی COFINA Media پۆرتوگاڵی کڕیوەتەوە، کە ئەو گروپە میدیاییە لە چەند دەزگایەکی راگەیاندن پێکهاتووە، لەوانە رۆژنامەی Correio da Manha کە ئەو رۆژنامەیە بەوە بەناوبانگ بوو، هەمیشە دژایەتی کریستیانۆی دەکرد و راپۆرت و هەواڵەکانی بە دڵی دۆن نەبوون.

Deus, monstro e marciano. Ronaldo é a estrela nos jornais de todo o mundo – ECO

رۆژنامەی کۆرێیۆ دێ مانهای پۆرتوگاڵی هەمیشە بەوە ناسراو بوو، هەواڵ و بڵاوکراوەکانی لەدژی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بوون، چەندان کەیسی نهێنی لەبارەی کریس بڵاو دەکردەوە، دۆن بەهیچ شێوەیەک ئامادە نەبوو وەڵامی پەیامنێرانی ئەو رۆژنامەیە بداتەوە و بە هەموو شێوەیەک بایکۆتی رۆژنامەکەی کردبوو.

رۆژنامە ئیسپانییەکە راشیگەیاندووە، دۆن بەبۆنەی کڕینەوەی ئەو کۆمپانیا میدیاییە هەر کارمەندێکی ئەو گروپە میدیاییەی بە هەزار و  250 یۆرۆ خەڵات کردووە، وەکو هەنگاوی یەکەم بۆ خاوەندارییەتی کردنی ئەو گروپە میدیاییە.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ چەندان پڕۆژەی وەبەرهێنانی لە بوارەکانی هۆتێل و جلوبەرگ، قژلێنانەوە، ئاوی خواردنەوە و بۆن هەیە، کە سەروەت و سامانەکەی کریس دەگاتە زیاتر لە ملیارێک دۆلار.

بابەتی زیاتر

Back to top button