ئه‌ڵمانیا

ناوی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بڵاوکرایەوە

Yariga App

یاریگا

جولیان ناگیلسمان، راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لیستی ناوی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی هەڵبژاردەکەی بڵاوکردەوە.

ماڵپەری فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەڵمانیا، لیستی ناوی ئەو یاریزانانەی بڵاوکردەوە، کە لەلایەن جولیان ناگیلسمان راهێنەری هەڵبژاردەکەیان بانگهێشتکراون.

لە لیستەکەدا 27 یاریزان لەلایەن راهێنەرە لاوەکەی مانشافت، بۆ دوو یارییە دۆستانەکەی داهاتووبانگهێشتکراون.

هەڵبژاردەی ئەڵمانیا وەکو میوانداری یۆرۆی2024، بەشداری پاڵاوتنەکانی پاڵەوانتیەکە ناکات. بۆیە لەوماوەیە یاریی دۆستانە دەکەن.

مانشافت 18 و 21ـی ئەم مانگە لە دوو یاریی دۆستانە ئامادەکاری، رووبەڕووی هەڵبژاردەکانی تورکیا ونەمسا دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button