ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

فەرمی: ریال مەدرید گرێبەستی ڤالڤێردی نوێ كردەوە

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەكی فەرمی فێدێریكۆ ڤالڤێردی ئۆروگوای و ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی بۆ ماوەیەكی درێژ نوێ كردەوە.

گرێبەستەكەی پێشووی ڤالڤێردی لەگەڵ ریال مەدرید لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچوو.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەرمی ریال مەدرید لە پلاتفۆرمی ئێكس نوێكردنەوەی گرێبەستی ڤالڤێردی تا ساڵی 2029 راگەیاند.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی باوەڕپێكراوی ئیتاڵی لە هەژماری تایبەتی خۆی ئاشكرایكرد; بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستە نوێیەكەی ڤالڤێردی 1 ملیار یۆرۆیە.

پێش ڤالڤێردی ریال مەدرید گرێبەستی سێ یاریزانی سەرەكی یانەكەی ڤینیسیۆس جونیۆر تا ساڵی 2027 رۆدریگۆ تا سالی 2028 كاماڤینگا تا ساڵی 2029 نوێ كردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button