ئیسپانیائینگلتەرا

هالاند پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە دەکات؟

Yariga App

یاریگا –

رافائێلا پیمێنتا، بەڕێوەبەری کارەکانی ئێرلینگ هالاند، میوانی تایبەتی یارییەکەی شەوی رابردووی نێوان ریال مەدرید و براگا لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بوو.

شەوی رابردوو یانەی ریال مەدرید میوانداری براگای کرد و توانی بە سێ گۆڵ لە رکابەرە پورتوگالییەکە بباتەوە و سەرکەوتنی بۆ قۆناغی داهاتووی چامپیۆنزلیگ مسۆگەر بکات و گۆڵەکانیش لە لایەن هەریەک لە یاریزانان برایم دیاز و ڤینیسیۆس و رۆدریگۆ تۆمار کرا.

ئەوەیکە سەرنجڕاکێش بوو لە یارییەکەدا ئامادەبوونی رافائێلا پیمێنتا، بریکاری ئارلینگ هۆڵاندبوو لە یاریگاکەدا. رافائێلا هەر کە گەیشتە بێرنابیۆ، رووبەڕووی پەیامنێری ئێل چیرینگیتۆ بووەوە و گوتی:

بێگومان ئەمە یەکەمجار نییە کە دێمە بێرنابیۆ. ساڵی رابردووش لە نزیکەوە سەیری یاری نێوان ریال مەدرید و مانچێستەر سیتیم کرد. ئەمشەویش لەگەڵ ماکسوێڵ (بەرگریکاری پێشووی بارسیلۆنا و پاریس سانجێرمان) سەیری یارییەکە دەکەم.

کاتێک پرسیار لە پیمێنتا کرا سەبارەت بە ئەگەری قسەکردن لەگەڵ فلۆرێنتینۆ پێرێز لەبارەی هاتنی هالاند بۆ ریال مەدرید، پیمێنتا دوور کەوتەوە و گوتی: نەخێر، نەخێر، نەخێر.

بریکارەکەی هالاند لە چاوپێکەوتنەکەیدا چەند مانگێک لەمەوبەر باسی لە ریال کرد وەک یانەیەکی جیاواز کە سیحر و تاکتیکێکی تایبەتی هەیە بە بەراورد بە یانەکانی تر.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە هالاند تا ساڵی 2027 گرێبەستی لەگەڵ سیتی هەیە، یەکێکە لە بژاردە جددییەکانی ریال مەدریدە بۆ وەرزی داهاتوو، هەروەها بە بڕگەی کۆتایی هێنان بە بڕی 180-200 ملیۆن یۆرۆ بۆ تیپەکانی دەرەوەی پرێمەرلیگ، ئەگەری جیابوونەوەی لە سیتیزن لە هاوینی داهاتوودا هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button