یاریگا –
کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری یانەی ریال مەدرید، هۆکاری یارینەکردنی ئاردا گولەر ئاشکرادەکات.
دوێنێ چوارشەممە لە یارییەکانی گەڕی چوارەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، ریال مەدرید لە یاریگای خۆی میوانداری سپۆرتینگ براگای پۆرتوگالی کرد، یاریەکە بە بردنەوەی مێرێنگی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێبەرامبەر کۆتایی هات.
بۆ دووەم یاری بەدوای یەک ناوی ئاردا گولەری تورکی لە لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی ریال مەدرید بوونی هەبوو، پێشبینی دەکرا ئەستێرە لاوەکە لەو یارییەدا بۆ یەکەمجار یاری بۆ لۆس بلانکۆس بکات، بەڵام ئەوە رووینەدا و بەشداری یارییەکەی نەکرد.
پاش یارییەکە ئانچێلۆتی لەوبارەیەوە گوتی:
زۆر وریاین لەگەڵ گولەردا، مەترسی لەسەر درووست ناکەین، دوای گەڕانەوەی لە پێکانێکی سەخت تەنیا 4 جار بەشداری مەشقەکانی کردووە، پەلە لە یاریکردنی ناکەین، یاریزانێکی لاوە و دەیپارێزین، بەڵام بەم زووانە %100 یاری دەکات.
گولەری 18 ساڵان لە مێرکاتوی هاوینەی رابردوو بە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ لە فەنارباچێی تورکییەوە پەیوەندیکرد بە ریال مەدرید، بەڵام بەهۆی دوو پێکانی جیاواز تا ئێستا بەشداری هیچ یارییەکی یانەکەی نەکردووە.
⚪️🇹🇷 Carlo Ancelotti: “Arda Güler? We are being very careful with him, we are not taking risks”.
“He only completed 4 trainings after a serious injury”.
“He will play soon — when he’s 100% ready, he’s young and we protect him”. pic.twitter.com/XKt49rXBaY
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) November 9, 2023