ئاسیاعێراقگرنگترین

ئیبراهیم باییش وەڵامی بیانوەکانی ئیتیحاد دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئیبراهیم باییش، ئەستێرەی عێراقی یانەی قوە جەویە، کاردانەوەی بەرامبەر لێدوانی ئەندامانی تیپی تۆپی پێی ئیتیحاد هەبوو و رایگەیاند، با بۆ شکستەکەیان پاساو نەهێننەوە.

ئیبراهیم باییش، یاریزانی یانەی قوە جەویە، نزیکەی حەوت ساڵ لەمەوبەر، لە تەمەنی 16 ساڵیدا، دەستی بە یاری تۆپی پێ کرد، بۆ ئەوەی ناوی خۆی لەنێو یاریزانە بەتوانا گەنجەکانی تۆپی پێی عێراق تۆمار بکات. لە تیپەکانی زاخۆ، نەفتی وەسەت و زەورا یاری کردووە و دواتر پەیوەندی بە یانەی قوە جەویە کرد.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی ریازییە، ئەم یاریزانە عێراقییە باسی سەرکەوتنەکەیان لە یارییەکەی بەرامبەر یانەی ئیتیحاد لە چامپیۆنزلیگی ئاسیا و هەروەها گۆڵەکانی لەم پاڵەوانێتییەدا کرد.

سەرکەوتنێکی گرنگتان بەدەستهێنا بە ئەنجامی 2-0 بەرامبەر ئیتیحاد بەدەست هینا. یارییەکە چۆن بوو؟

یاریەکی زۆر سەختمان بەرامبەر تیپە گەورەکەی ئیتیحاد ئەنجامدا، ویستمان لەبەردەم هاندەرانی خۆماندا سەرکەوتن بەدەست بهێنین. هەوڵماندا بە باشی جەڵەکانی تیپی ئیتیحاد شی بکەینەوە هروەها رێز لە بەرامبەرەکەمان بگرین. لە رۆژانی پێش یارییەکەوە دەستمان بە شیکردنەوەی هەر یاریزانێکی یانەی ئیتیحاد کرد و خۆتان ئەنجامەکەتان بینی.

رات چییە لەسەر گلەیی یاریزانانی ئیتیحاد لە بارودۆخی باردودۆخی یاریگاکە؟

یاریگای فرانسۆ هەریری یەکێکە لە باشترین یاریگاکانی عێراق و یارییەکانی جامی کەنداوی لەوێ بەڕێوەچووە، بەڵام رەنگە بارانی بەر لە یارییەکە زیانی بەچیمەنی یاریگاکە گەیاندبێت.

ئایا یاریگاکە بووە هۆی سەرکەوتنی تیپەکەتان و دۆڕانی ئیتیحاد؟

فرانسۆ هەریری یاریگای ئێمە نییە. ئێمە تەنها لە یارییەکانی خولی ئەستێرەکان لەوێ یاری دەکەین و زۆر ئاشنای یاریگاکە نین و رانەهاتووین لەسەری. ئێمە یاریگای خۆمان هەیە لە خولەکەدا. بەڵام یاریزانەکانمان راهاتوون لە هەر بارودۆخێکدا یاری بکەن و خۆیان بگونجێنن هەر بۆیە سەرکەوتنمان بەدەستهێنا، ئەم بیانووانە بەس نین بۆ ئەوەی پاساو بۆ شکستەکەیان بهێننەوە.

نهێنی سەرکەوتنی ئێوە لە یاری لەگەڵ ئیتیحاد چیبوو؟

ئەوە بوو کە رێزمان لە بەرامبەرمان گرت. ئێمە بە هاندەرێکی زۆرەوە رووبەڕووی تیپێکی گەورە و ئەستێرەکانی بووینەوە، بەڵام توانیمان بە باشی شیکارییان بکەین و لە کاتی یارییەکەدا سەرنجمان لە هەموو لایەک بوو و توانیمان کار لەسەر خاڵە لاوازەکانیان بکەین.

رووبەڕووبوونەوەکە لەگەڵ کەریم بێنزیما چۆن بوو؟ وێنەت لەگەڵ گرت؟

کەریم بێنزیما ئەستێرەیەکی گەورەیە و ئێمە وەک یاریزان دڵخۆشین بە رووبەڕووبوونەوەی ئەم ئەستێرانە. وێنەیەکم لەگەڵ کانتێ لە جەدە گرت و درێسەکانمان گۆڕییەوە، بەڵام ئەمجارە سەرنجم لەسەر یارییەکە بوو نەک وێنە لەگەڵ ئەستێرەکانی ئیتیحاد. لە لایەکی ترەوە کەریم زۆر دڵتەنگ بوو بە شکستەکەیان.

حەز ت دەکرد کام یاریزان لە خولی سعودیە ببینیت؟

حەزم دەکرد مێسی لە هیلال ببینم، بەڵام ئەو ئەم سەرکێشییەی وەک بێزێما رۆناڵدۆ بەدڵ نییە.

ئاستی یارییەکانی خولی عێراق چۆنە؟

خولی عێراق لە پێشکەوتندایە و یاریزانە عێراقییەکان لە باشترینەکانی ئاسیادان. ئێمە بەهرەی گەورەمان هەیە، بەڵام مەرجەکانی عێراق جاران نەیانهێشت یاریزانەکان ببینرێن. هیوادارم بەهرەمەندە عێراقییەکان لە تۆپی پێی سعودیەدا ببینم.

ئامانجتان لە چامپیۆنزلیگی ئاسیا چییە؟

سەرکەوتنمان بەرامبەر ئیتیحاد پاڵنەرمان بوو و متمانەیەکی زۆری پێبەخشین بۆ ئەوەی لە کێبڕکێیەکەدا دوور بڕۆین. ئێمە دەمانەوێت لە دوو یاری داهاتوودا خاڵ بەدەست بهێنین بۆ ئەوەی وەک تیپی یەکەم یان دووەم سەرکەوین بۆ قۆناغی داهاتوو. دەستخۆشی لە هەوادارانمان دەکەین و بەڵێنیان پێدەدەین کە بە پاڵپشتییان ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنین.

بابەتی زیاتر

Back to top button