ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مارکۆس ئاڵۆنسۆ بارسێلۆنا جێدەهێڵیت

Yariga App

یاریگا –

لە هاوینی داهاتوو، مارکۆس ئاڵۆنسۆ، ریزەکانی یانەی بارسێلۆنا جێدەهێڵیت.

پێگەی فووتبۆڵ ترانسفێر بڵاویکردووەتەوە، لە هاوینی داهاتوو، پاش کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی، مارکۆس ئاڵۆنسۆ ماڵئاوایی لە بارسێلۆنا دەکات و ریزەکانی یانە کاتالۆنییەکە جێدەهێڵیت.

بەپێی هەمان سەرچاوە، بەرگریکارە ئیسپانییەکە پەیوەندی بە یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی هەمان وڵات دەکات، لەگەڵ سیزار ئزپلیکوێتای هاوڕێی دێرینی یەکدەگرنەوە.

بەرگریکارە تەمەن 32 ساڵانییەکە لە هاوینی 2022 بە گرێبەستێکی ئازاد لە چێڵسی لەندەنییەوە رووی لە یانە کاتالۆنییەکە کرد.

بەڵام بەهۆی هەڵکشانی تەمەنی و هەبوونی بەرگریکاری لاو، چاڤی هێرناندێز بەشێوەیەکی سەرەکی پشت بە ئاڵۆنسۆ نابەستێت.

مارکۆس لەم وەرزە لە سەجەم پاڵەوانێتییەکان تەنیا 7 یاری بە درێسی بارسا کردووە، بە کۆی گشتیش تەنیا 300 خولەک یاریکردووە.

هەر بەهۆی کەمی دەرفەتی یاریکردن، بریاریداوە گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسا درێژنەکاتەوە، لە ریزەکانی ئاتلێتیکۆ مەدریدی رکابەری سەرسەختی یانەکەی ئێستای درێژە بە یارکردن دەدات.

مارکۆس ئاڵۆنسۆ لەگەڵ چێڵسی

ئاڵۆنسۆ لە ئەکادیمیای ریال مەدرید پێگەیشتووە، یاری بۆ یانەکانی بۆڵتن، فیۆرێنتینیا، سەندەرلاند، چێڵسی و بارسێلۆنا کردووە.

بە درێسی چێڵسی نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، یۆرۆپالیگ، پرێمەرلیگ، جامی جیهانی یانەکان، جامی سوپەری ئەوروپا و جامی یەکێتی ئینگڵتەڕای بەدەستهێناوە.

بە درێسی یانە ئیسپانییەکەش نازناوێکی لالیگا و نازناوێکی جامی سوپەری ئیسپانیای بەدەستهێناوە.

مارکۆس ئاڵۆنسۆ بە درێسی ریال مەدرید

بابەتی زیاتر

Back to top button