ئیتاڵیا

پــاتــۆ – ڕکابەری لەسەر سکودێتیۆ دەکەین

ئالیکساندێر پاتۆ گەشبینە بەوەی یانەی ئەیسی میلان دەتوانێت بۆ وەرزی داهاتوو ڕکابەری لەسەر نازناوە گەورەکان بکات.

ڕۆسۆنێری لە ماوەی ڕابردوو دەست بەردرای بەشێکی زۆری لە یاریزانەکانی بوو و لە گرنگترین یاریزانەکان بریتی بوون لە ئالیساندرۆ نێستا،تیاگۆ سێلڤا،کلارێنس سیدۆرف و زلاتان ئیبڕاهیمۆڤیچ بەڵام سەرباری ئەمەش پاتۆ لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆڕت ووتی :

میلان بەردەوام یانەیەک بووە کە بەردەوام لە ڕیزی براوەکاندا بووە،هەرچەندە چەندین یاریزانی گەورەی لەدەستدا،دڵنیام لەوەی دووبارە لەسەر نازناوی سکودێتۆ دەجەنگین،ئیبڕاهیمۆڤیچ پاڵەوانێکی گەورەیە و کاری زۆر باشی پێشکەش بە میلان کرد بەڵام پێم وایە دەتوانین شوێنی پڕ بکەینەوە.

میلان یەکەم یاری خۆی لە وەرزی تازە بەرامبەر یانەی سامپدۆریا لە ٢٦ ـی ئەم مانگە دەست پێ دەکات لەسەر یاریگای سان سیرۆ.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close