ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بایرن میونشن ئەستێرەیەکی لالیگای کردووەتە ئەمانج

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشنی ئەڵمانی هەوڵی گواستنەوەی مارتن زوبیمێندی ئیسپانی دەدات.

رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە، بایرن میونشن مارتن زوبیمێندی ئیسپانی و ئەستێرەی یانەی ریال سۆسیدادی کردووەتە ئامانج، باڤارییەکان دەیانەوێت لە مێرکاتوی داهاتوو یاریزانەکە بەدەستبهێنن.

زوبیمێندی تەمەن 24 ساڵان وەک ناوەڕاستکاری-بەرگریکار یاری دەکات، بەهۆی ئاستە بەرزەکەی سەرنجی زۆرێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپای بەلای خۆیدا راکێشاوە.

یانە ئەڵمانییەکە لە گواستنەوەی هاوینەی رابردوو هەوڵی بەدەستهێنانی پاولینۆی بەرازیلی و ئەستێرەی یانەی فولهامی دا، بەڵام لە دوساتەکان گواستنەوەکە شکستی هێنا.

بۆیە یانەکەی تۆماس توخێل دڵنیا نییە لەوەی لە مێرکاتۆی زستانە فولهام رازیبکەن تا دەستبەرداری ئەستێرە بەرازیلییەکە ببن.

هەر بۆیە توخێل داوای لە یانەکەی کردووە زوبیمێندی بکەنە ئامانجێکی سەرەکی، چوونکە ئەو یاریزانە بە تەواوی لەگەڵ پلان و شێوازی یاریکردنی راهێنەرە ئەڵمانییەکە دەگونجێت.

مارتن لە ئەکادیمیای ریال سۆسیداد دەستی بە یاریکردن کردووە، لەم وەرزەیش لە 16 یاری و لە کۆی 1,255′ خولەک یاریکردن، گۆڵێک و ئەسیستێکی بۆ یانەکەی کردووە.

مارتن زوبیمێندی

بابەتی زیاتر

Back to top button