چامپیۆنزلیگگرنگترین

ڤیدیۆ: جیرو پێشکەشکارەکان فێردەکات چۆن بە درووستی ناوی بڵین

Yariga App

یاریگا –

شەوی رابردوو لە یارییەکانی گەڕی چوارەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، ئەیسی میلانی ئیتاڵی لە یاریگای سانسیرۆ میوانداری پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی کرد.

یارییەکە بە بردنەوەی یانە ئیتاڵییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک کۆتایی هات، لە ئۆلیڤییە جیروی فەڕەنسی گۆڵی دووەم و بردنەوەی میلانی کرد.

پاش یارییەکە ئەستێرە فەڕەنسییەکە قسەی بۆ کەناڵی CBS کرد، کە بەرنامەیەکی تایبەت بە بەشداری چەند ئەستێرەیەکی پێشووی پرێمەرلیگ پێشکەش دەکەن، بەرنامەکە پڕە لە بەزمی کۆمیدیا و کەشێکی بەچێژ پێشکەش بە بینەر دەکەن.

جیرۆ هەر لە دەستپێکی قسەکانیدا بە پێشکەشکارەکان دەڵێت ناوەکەم بەوشێوەیە ناخوێندرێتەوە، بەڵکو بە فەڕەنسی شێوازە درووستەکە بریتییە لە “ئۆلیڤییە ژیخو”.

دواتر پێشکەشکارانی کەناڵەکە هەوڵدەدەن بەشێوازێکی درووست ناوی بڵێن، بەڵام جەیمی کاراگێڕ دوای چەند هەوڵدانێکیش هێشتا ناتوانێت بە درووستی ناوی بڵێت، ئەمەش کەشێکی کۆمیدیا لە ستۆدیۆکەدا درووست دەکات.

بە ڤیدیۆ بینەریبن:

ئەستێرە تەمەن 37 ساڵانییەکە سەرەڕای هەڵکشانی تەمەنی، لەم وەرزەش سەرکردایەتی سەرکەوتنەکانی میلان دەکات، لە 14 یاریدا 7 گۆڵی بۆ تیپەکەی کردووە و 3 گۆڵیشی درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button