یاریگا
دوای شکستەکەی یانەی ئیتیحادی سعوودی لە یاریگەی شەهید فەرەنشۆ هەریری، بەرامبەر یانەی قوەجەویەی عێراقی، نونۆ سانتۆ ڕاهێنەری پۆرتوگالی ئەو یانەیە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.
ماڵپەڕی فەرمی یانەی ئیتیحادی سعوودی لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا بڵاویکردەوە، دوای چەند ئەنجامێکیخراپ بە تایبەت شکستەکەی چامپیۆنزلیگی ئاسیا بەرامبەر یانەی قە جەویەی عێراقی، بڕیاریاندا نونۆسانتۆس ڕاهێنەری پۆرتوگالی یانەکەیان لە پۆستەکەی دووربخەنەوە.
سەرچاوەکانی نێوخۆیی سعوودیە بڵاویان کردووەتەوە، دوای دوورخستنەوەی ڕاهێنەرە پورتوگاڵییەکە،بەرپرسانی یانەی ئیتیحاد لە هەوڵی ئەوەدان زینەدین زیدان ڕاهێنەری فەرەنسی وەکو شوێنگرەوەی دیاریبکەن.
لە لایەکی دیکەوە دەنگۆیەکیش هەیە کە لۆران بڵانی هاونیشتیمانی زێدان ئەویش یەکێکی دیکەیە لەبژاردەکانی یانە سعوودیەکە بۆ شوێنگرتنەوەی نونۆ سانتۆسی پورتوگالی.