ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

چاڤی: دۆڕان بەرامبەر شاختار شەرمەزارییە

Yariga App

یاریگا –

چاڤی هێرناندێز، راهێنەری ئیسپانی یانەی بارسێلۆنای هەمان وڵات پێی وایە دۆڕان بەرامبەر شاختار دۆنێتسك شەرمەزارییە.

شەوی رابردوو شاختار دۆنێتسك لە هامبۆرگی ئەڵمانیا میوانداری بارسێلۆنای كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی چوارەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

لە لێدوانەكانی دوای یارییەكە چاڤی ووتی: 

یارییەکی باشمان ئەنجام نەدا، کارەکانیش بەو شێوەیە نەڕۆیشتن کە پلانمان بۆ دانابوو، ئەوەش هەنگاوێکە بۆ دواوە، ئێمەش توڕەین، ئەمە هەڵەیەکی گەورەیە لەلایەن ئێمەوە.

چاڤی بەردەوام بوو ووتی:

تێنەدەگەیشتم یارییەكە چی دەوێت، بەوپێیەی نە باش بەرگریمان كرد نە بە باشی هێرشمان برد، وردەكارییە بچوكەكان كاریگەریان لەسەر ئێمە هەبوو ئەوەش شەرمەزارییە.

راهێنەرەكەی بلاوگرانا بەردەوام بوو ووتی:

ئێمە لە ساتی دابەزینداین، یەكێك لە خراپترین یارییە تەكتیكیەكانمان لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا ئەنجامدا، دەبێت رەخنە لە خۆمان بگرین و شتەكان رێك بخەینەوە.

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 9 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی كۆمەڵەی هەشتەم دایە و پۆرتۆش بە هەمان خاڵ لە پلەی دووەمدایە شاختار بە كۆكردنەوەی شەش خاڵ پلەی سێیەمی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button