چامپیۆنزلیگ

ناچۆ: ئاردا گولەر توانایەکی بێ وێنەی هەیە

Yariga App

یاریگا –

ناچۆ، کاپتنی ریال مەدرید، دڵنیایی دەدات کە ئاردا گولەر دەبێتە یاریزانێکی گرنگ و کاریگەر بۆ یانەکەیان.

لە قۆناغی یەکەمی کۆمەڵەکانی یانە پاڵەوانانی ئەوڕوپا، یانەی ریال مەدرید ئەنجامەکانی باش بوون و سێ سەرکەوتنی بەدەستهێناوە. بردنەوە لە یارییەکەی سبەی بەرامبەر براگا، سەرکەوتنی ریال بۆ قۆناغی داهاتوو پشتڕاست دەکاتەوە. یانە مەدریدیەکە شەوی یەکشەممە لە یاریگای خۆی بەرامبەر رایۆڤایکانۆ  وەستێندرا و هەر بۆیە پاڵنەرێکی بەرزی هەیە بۆ بردنەوە.

ناچۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەم یارییەدا سەبارەت بە یارییەکەی بەرامبەر براگا گوتی:

ئێمە بە هەمان ئامانج وەک هەمیشە دەچینە ناو یاریگا، ئەویش سەرکەوتنە. بردنەوە لە یارییەکەی سبەینێدا هەنگاوێکە بۆ پێشەوە و یارمەتیدەرمان دەبێت بۆ پێشکەوتن.

هەروەها لەبارەی ئاردا گولەرەوە گوتی:

ئەو یاریزانێکی زۆر گەنجە، بەڵام بەهرەیەکی باوەڕپێنەکراوی هەیە. ئاردا داهاتوویەکی گەشی لە پێشە و ئەو سیفەتانەی هەیە کە وای لێکرد ببێتە یاریزانی ریال مەدرید. ئێمە بەوپەڕی تامەزرۆییەوە چاوەڕێی یاری کردنی دەکەین و چێژ لە ئامادەبوونی لە یاریگادا وەردەگرین. ئەو توانایەی کە ئەو هەیەتی باوەڕپێنەکراوە.

لە وەڵامی پرسیاری ئەوەیکە وەک مۆدریچ چاوەڕێی ئەوەت دەکرد زیاتر یاری بکەیت، گوتی:

بەدرێژایی ژیانی وەرزشیم، رۆڵی من جیاوازتر بووە لە رۆڵی مۆدریچ. ئەو هەمیشە دەستپێشخەر بوو و منیش هەمیشە دەبوو بە شێوەیەکی جیاواز مامەڵە لەگەڵ شتەکاندا بکەم. زۆر یاریم کردووە و پێکانەکانی هەندێک یاریزان هەندێک جار وای لێکردووم بچمە پێکهاتەی سەرەکی. بە گشتی هەست بە باشی دەکەم و چێژ لە هەموو رۆژێک لە ریال مەدرید وەردەگرم. “نامەوێت ئەوەی ساڵی رابردوو روویدا بەسەرمدا بێت”.

بڕیارە سبەی شەو یانەی ریال مەدرید لە یاری گەڕانەوەی لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیو کاتژمێر 11:00 شەو رووبەڕوی براگا ببێتەوە، لە یاری یەکەم بە ئەنجامی 1-2 کە رۆدریگۆ و جود بێڵێنگهام گۆڵەکانیان تۆمار کرد سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button