ئیتاڵیا

گورزێکی کوشندە بەر ئینتەر میلان دەکەوێت

Yariga App

یاریگا –

گورزێکی کوشندە بەر ئینتەر میلان دەکەوێت و بێنیامین پاڤارد، بەرگریکاری فەرەنسی بۆ ماوەیەکی درێژدووردەکەوێتەوە.

ئینتەر میلان بڵاویکردووەتەوە، پاڤارد لە یاری رابردوو بەرامبەر ئاتاڵانتا، تووشی پێکانی ئەژنۆ بووە و پێویستە بۆ ماوەی سێ تاوەکو چوار هەفتە، ئەژنۆی ببەستێتەوە و دواتر قۆناخی چاکبوونەوە دەستپێبکات.

پاڤاردی تەمەن 27 ساڵان، لە هاوینی رابردوو بەبڕی 30 ملیۆن یۆرۆ لە بایرن میونشنەوە پەیوەندی بە ئینتەر کرد. هەرچەندە مانچێستەر یونایتد هەوڵی زۆری بۆ گواستنەوەی پاڤارد دا، بەڵام ئەستێرە فەرەنسییەکە چاوی لە ئینتەر میلان بوو.

لەم وەرزەدا پاڤارد، بەشداری لە 9 یاریدا کردووە. ئینتەر میلان بەیاننامەیەکی فەرمی لەبارەی پێکانی پاڤارد بڵاوکردووەتەوە

لە دامەزراوەی تەندروستی رۆزانۆ، پشکنینی پزیشکی بۆ بێنیامین پاڤارد کرا. لە پشکنینەکاندا دەرکەوتووە، گورزێکی توند بەر ئەژنۆی کەوتووە. یاریزانی فەرەنسی پێویستە بۆ ماوەی سێ هەفتە ئەژنۆی ببەستێتەوە و دواتر پڕۆسەی چاکبوونەوەی دەستپێدەکات.

ئینتەر میلان سبەی چوارشەممە لە چامپیۆنزلیگ، بەرامبەر رێدبوڵ سالزبورگ یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button