مێسی پارەیەكی خەیاڵی هیلالی رەتكردووەتەوە
یاریگا –
راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان دانوستانەكانی پشت پەردەی نێوان لیۆنێل مێسی ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی و یانەی هیلالی سعودی بڵاو دەكەنەوە.
لە گواستنەوەكانی هاوینی رابردوودا یانەی هیلالی سعودی بە جدی هەوڵی گواستنەوەی لیۆنێل مێسی دەدا، بەڵام دواجار لیۆ پەیوەندیكردنی بە خولی ئەمریكی و ئینتەر مەیامیەوە هەڵبژارد.
What's Next for Messi After 8th Ballon d'Or Trophy? https://t.co/xK4ZhqvBiw
— CaughtOffside (@caughtoffside) November 6, 2023
گیلیەم بالاگی لە لێدوانەكانیدا بۆ تۆڕی caughtoffside ئاشكرایكرد شاندی یانەی هیلال بە فڕۆکەیەکی تایبەت لە پاریس بوون و بە موچەی ساڵانە بە بڕی یەك ملیار دۆلار ئۆفەرێکیان پێشکەش لیۆنێل مێسی کرد.
ئاماژەی بەوەشكرد; بەڵام لیۆ ئەو ئۆفەرەی سعودیەی بە جددی وەرنەگرت.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا ئاماژەی بەوەكرد، رەنگە لیۆنێل مێسی بەشداری مۆندیالی 2026 بكات، ئەندامانی خێزانەكەی هیوادارن لیۆ بەشداری لە مۆندیالی داهاتوودا بكات.
لە گواستنەوەكانی هاوینەدا بە گرێبەستێكی ئازاد لیۆنێل مێسی پاریس سانجێرمانی جێهێشت و پەیوەندی بە ئینتەر مەیامیەوە كرد.