ئینگلتەراگرنگترین

ڤیدیۆ: هەڵسوکەوتێکی جوانی بێڵینگهام لە یارییەکەی شەوی رابردوو

Yariga App

یاریگا –

شەوی رابردوو لە یارییەکانی گەڕی دوازدەی لالیگا، ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری رایۆ ڤاییکانۆی کرد، یارییەکەش بە یەکسانبوون و بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.

ئەم یەکسانبوونەی ریال مەدرید یەک یاری دوای سەرکەوتنیان لە کلاسیکۆی جیهان دێت، پێشەنگی خولەکەیان لەدەستدا و جیاوازی خاڵەکانیان لەگەڵ بارسێلۆنای رکابەریان بۆ 2 خاڵ کەمبووەوە.

ئەوەی جێگای سەرنج بوو، پاش کۆتایی هاتنی یارییەکە، جود بێڵینگهامی ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید، تاکە یاریزانی یانەکەی بوو تا کۆتایی لە یاریگادا مایەوە و سوپاسی هاندەرانی یانەکەی کرد.

بێگومان ئەمە جاری یەکەم نییە و یاریزانە تەمەن 20 ساڵانییەکەی مێرێنگی لە سەرجەم یارییەکانی ئەم وەرزەی تیپەکەی وەک سەرکردەیەک رۆڵدەگێڕێت، هەمیشە پەیوەندییەکی پتەویشی لەگەڵ هاندەراندا هەیە.

بە ڤیدیۆ بینەریبن:

جود لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەدرێسی یانەکەی بەشداری 14 یاری کردووە، 13 گۆڵی کردووە و 3 گۆڵیشی درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button