لویس دیاز ئەستێرەی لیڤەرپوول، پەیامێکی بۆ ئەو کەسانە هەیە کە باوکیان رفاندووە.
ماوەی هەفتەیەکە، باوکی دیاز لەلایەن گروپێکی چەپخوازی یاخیی چەکدار رفێندراوە و هەوڵەکانی پۆلیس بۆ رزگارکردنی بێ هوودەبوون.
دیاز ئەمڕۆ گەڕایەوە یاریگاکان و لە کۆتا خولەکی یارییەکەدا گۆڵی بەرامبەری یانەکەی تۆمارکرد لە کۆتا خولەکدا. دوای یارییەکە ئەستێرە کۆڵەمبییەکە لە پێگەی خۆی پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە
ئەمڕۆ وەکو یاریزانێک قسە ناکەم بەڵکو وەکو کوڕی لویس مانوێل دیاز(باوکی) قسەتان بۆ دەکەم. باوکم پیاوێکی ئیشکەری ماندوونەناسە، پایەکی خێزانەکەمانە و رفێندراوە. داوا لە گروپی رفێنەر دەکەم ئازادی بکەم. داوا لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەم بەیەکەوە کاربکەن بۆ ئازادکردنی. هەموو چرکەیەک و هەموو خولەکێک زیاتر ئازار دەچێژین. دایکم براکانم و خۆشم بێ ئۆقرەین و ئازار دەچێژین، تەنها بە گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە ئارامیمان بۆ دەگەڕێتەوە. لێتان دەپاڕێمەوە رزگاری بکەن و کۆتایی بەو ئازارە بهێنن.
سەرەتا، مانوێل و دایکی دیاز لە نزیک ماڵی خۆیان رفێنران، هەرچەندە هەرزوو دایکی ئازادکرا بەڵام تا ئێستا هەواڵی باوکی نیە و پۆلیسیش دەڵێت گروپە یاخییەکە لەنێو دارستانە چڕەکان خۆیان شاردووەتەوە و دۆزینەوەی ئاسان نیە.
View this post on Instagram