من لە شوێنێ ئێمباپێ بم لە پاریس دەمێنمەوە
یاریگا
سەمیر نەسڕی یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی فەرەنسا ئامۆژگاری کلیان ئێمباپێ هاونیشتیمانی دەکات.
گرێبەستەکەی کیلیان مباپێ لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە کۆتایی ئەم وەرزە کۆتایی دێت، ئەم یاریزانەدەتوانێت لە سەرەتای مانگی یەکی ساڵی 2024 گرێبەستی پێشوەختە لەگەڵ هەر یانەیەک کە حەزی لێیەواژۆ بکات.
وەک ساڵانی ڕابردوو، هێشتا ڕیاڵ مەدرید وەک داهاتووی ئەستێرە فەرەنسییەکە باس دەکرێت، لەگەڵئەوەشدا سەمیر نەسری پێیوایە بەردەوام بوون لە پاریس سانجێرمان بڕیارێکی باشترە بۆ داهاتووی ئێمباپێ و لەمبارەوە دەڵێت
ئێمباپێ خەڵکی ناوچەی پاریسە، ئەگەر من ئەو بومایە لەبڕی ئەوەی بچمە ڕیاڵ مەدرید بۆ بەدەستهێنانینازناوی چامپیۆنزلیگ، لە پاریس سانجێرمان دەمێنمەوە. ئەگەر لە مارسیلیا بووم یانەکە خاوەندارێتیقەتەرییەکان بوایە هەرگیز لەو یانەیە نەدەچووم. پێموایە باشترە لەبڕی سەفەرکردن بۆ شوێنەکانی ترپاشای شارەکەی خۆت بیت