ئه‌وروپا

بەتەمەن ترین راهێنەر ماڵئاوایی لە تۆپی پێ دەکات

Yariga App

یاریگا –

لەدوای رکابەری کردن لەگەڵ ئەفسانەکانی تۆپی پێ وەک لیۆنێل مێسی و دیێگۆ مارادۆنا و پێلێ، بەتەمەنترین راهێنەری  جیهان ماڵئاوایی لە تۆپی پێ کرد.

میرچا لوچێسکۆی راهێنەری پێشووی یانەی داینامۆ کیێڤی ئۆکراینی لە تەمەنی 78 ساڵیدا وازهێنانی خۆی راگەیاند و بووە بەتەمەنترین راهێنەر لە جیهاندا و یادگاری وەرزشی زۆری لە هزری هاندەرانی بەجێهێشتووە.

لوچێسکو تاکە راهێنەرە کە یاری لەسەردەمی ئەفسانەی تۆپی پێی لە نەوە جیاوازەکانی وەک لیۆنێل مێسی و دیێگۆ مارادۆنا و پێلێ کردووە.

لوچێسکو لە ساڵی 2020ەوە راهێنەری یانەی داینامۆ کیێڤ بووە، بەڵام دوای شکستەکەی بە ئەنجامی 1-0 لە یانەی پێشووی خۆی شاختار دۆنێسکی، بڕیاری واز هێنانی بە جیهانی راهێنەرایەتی راگەیاند.

لوچێسکو، لە 29ی تەمموزی 1945 لەدایک بووە، خەڵکی وڵاتی رۆمانیایە. مێژووی راهێنەرایەتی لوچێسکۆ بریتی بوو لە سەرکردایەتی کردنی لە یانە دیارەکانی وەک ئینتەرمیلان لە ئیتاڵیا، گالاتاسارای لە تورکیا، بێشکتاش و زینیت سانت پترسبۆرگ لە رووسیا.

بەڵام راهێنەرە رۆمانییەکە زۆربەی سەرکەوتنەکانی لە یانەی شاختار دۆنێسک لە ئۆکرانیا بەدەستهێنا، کە بەهۆی 38 نازناوی خولەکە، جێگەی خۆی وەک گەورەترین راهێنەر لە مێژووی یانەکەدا چەسپاند و بوو بە یەکێک لە سەرکەوتووترین راهێنەرەکانی جیهان.

Back to top button