ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

ئارتێتا: ئەوەی روویدا شەرمەزارییە

Yariga App

یاریگا –

میكێل ئارتێتا، راهێنەری ئیسپانی یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی رەخنە لە ئاستی ناوبژیوانی یارییەكەیان بەرامبەر نیوكاسڵ یونایتد دەگرێت.

شەوی رابردوو نیوكاسڵ لە یاریگای سانت جەیمس پارك میوانداری ئارسیناڵی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی خاوەن ماڵ كۆتایی هات.

تاكە گۆڵەكەی نیوكاسڵ ئانتۆنی گۆردن لە خولەكی 64ی یارییەكەدا تۆماریكرد كە گومان لە درووستی گۆڵەكە دەكرێت دوای ئەوەی بە سێ حاڵەتی ڤاردا تێپەڕی و دواجار گۆڵەكە هەژمار كرا.

لە دوای یارییەكە لە لێدوانەكانیدا بۆ تۆڕی بی بی سی ئارتێتا ووتی: نابێت ئەنجامەکە بەو شێوەیە بێت کە یارییەکە کۆتایی هات، ئەوە شەرمەزارییە.

بەردەوام بوو ووتی: هەژمار كردنی گۆڵەکە زۆر شەرمەزارکەرە، ئێمە دەڵێین ئەم خولە باشترینە لە جیهاندا، 20 ساڵم لەم وڵاتە بەسەر برد و ئێستا هەست بە شەرم و شەرمەزاری دەكەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button