یاریگا –
ئەمڕۆ شەممە، شاندی یانەی ئیتیحادی سعودی گەیشتنە هەولێر لە فڕۆکەخانەی هەولێر پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا.
ئەمڕۆ کەریم بینزێما و ئەستێرەکانی تری یانەی ئیتیحاد بۆ رووبەڕووبوونەوەی یانەی قووە جەویە گەیشتنە هەولێری پایتەختی کوردستان و لەلایەن ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و بەرپرسانیتری حکومی پێشوازییان لێکرا، لە کاتێکدا بەرپرسانی یانەی قووە جەویە ئامادەنەبوون.
ئامادەبوونی کەریم بێنزیما لەناو لیستی یاریزانان بووە جێگەی سەرنجی میدیاکان و ئەمەش بووە یەکەم سەردانی مێژوویی ئەستێرە فەرەنسیەکە بۆ عێراق.
جێگای سەرنجە کە ئەمە یەکەم سەردانی یانەی ئیتیحادە بۆ عێراق، لە کاتێکدا پێشتر لە ساڵانی رابردوودا یانەکانی هیلال و نەسر سەردانیان کردووە. یانەی ئیتیحاد بە کۆکردنەوەی 9 خاڵ پێشەنگی کۆمەڵەی سێیەمی گرتووە و بە 5 خاڵ لە پێش یانەی قوەجەویەى پلەى دووەمەوە دێت.
یارییەکە بڕیارە رۆژی دووشەممە، لە یاریگای فرانسو حەریری، لە کاتژمێر 3:00 دوای نیوەڕو بە مەبەستی رووبەڕووبوونەوەی هەردوو یانە لە یارییەکانی قۆناغی چوارەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا بەڕێوە بچێت.