عێراقگرنگترین

دێربی بادینان بەبێ گۆڵ کۆتایی هات

Yariga App

یاریگا

دێربی بادینان لە گەڕی سێیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، لە نێوان دهۆک و زاخۆ بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.

دهۆک لە گەڕی سێیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە یاریگای خۆی، بە ئامادەبوونی زیاتر لە 20 هەزارهاندەر لە دێربی بادینان میوانداری زاخۆی کرد.

هەردوو یانە زۆر بە هەستیاری دەستیان بە یارییەکە کرد و تۆپ زیاتر لە ناوەڕاستی یاریگا بوو و ناوە ناوەخۆیان لە گۆڵی یەکتری نزیک دەکردەوە.

نیوەی یەکەم هیچ کام لە یاریزانانی هەردوولا، سەرکەوتوو نەبوون لە هەژاندنی تۆڕی گۆڵی یەکتری و 45 خولەکی یەکەم بە ئەنجامێکی سپی و بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.

نیوەی دووەم چاوەڕێ دەکرا هەردوو یانە یارییەکی باشتر بکەن، بەڵام ئەم نیوەش هاوشێوەی نیوەییەکەم بوو.

راهێنەرانی هەردوو یانە بە ئەنجامدانی چەند گۆڕانکاریەک ویستیان ئەنجامی یارییەکە بگۆڕن، بەڵام ئەمپلانەشیان سەرکەوتوو نەبوو.

لە کۆتاییدا یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات و دهۆک دوای دوو بردنەوەی لەسەر یەک، دوو خاڵی لەدەستداو زاخۆش بۆ دووەمجار لەم وەرزە تووشی یەکسانبوون بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button