کوردستان

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیار و ڕاسپاردەی نوێی دەرکرد

Yariga App

ئەمڕۆ شەممە 24 / 11 / 2023 یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگر و سەرجەم ئەندامانی یەکێتیەکە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

لە کۆبوونەوەکە ئاگاداری کۆتایی بۆ یانەی چوارقوڕنە نێردرا و خولی پلەیەکی کوردستانیش بۆ ماوەی هەفتەیەک دواخرا، هەروەها خولەکانی ژێر 20 ساڵانی کوردستان و ژێر 18 ساڵانی کوردستان بۆ وەرزی نوێ دیاریکرا، سەرجەم بڕیار و ڕاسپاردەکانی یەکێتیەکە بەمشێوەبوو

1_ بۆ دەستەی هونەری و کارگێڕی سەرجەم یانەکانی خولی نایاب لە کاتی یاریەکانیاندا پێویستە ( باج)ـی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە مل بکەن، بە پێچەوانەوە سزای دارایی دەدرێن و بە دووبارە کردنەوەی سزاکە توندتر دەبێت .

2 _ ئاگادار کردنەوەی کۆتایی بۆ یانەی چوارقوڕنە، بە کارهێنانی بڵند گۆ لە نێو یاریگا یاخود لە نێو هاندەران لە کاتی یاریدا بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە، بە پێچەوانەوە سزا دەدرێن .

3 _ دواخستنی خولی پلە یەکی کوردستان بۆ بەرواری 23-11-2023 بەهۆی زیاتر خۆئامادەکردنی یانەکان .

4 _ تیروپشکی خولی پلە یەکی کوردستان ڕۆژی شەممە 2023/11/11 کاتژمێر 2:30 دوای نیوەڕۆ لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئەنجامدەدرێت، بۆ هەر یانەیەک تەنها 2 نوێنەر ئامادەبێت .

5 _ دوا کات بۆ وەرگرتنی کشوفاتی یانەکانی خولی پلە یەکی کوردستان ڕۆژی 2023/11/15 یە، دوای ئەم بەروارە لێیان وەرناگیرێت .

6 _ خولی ژێر 20 ساڵانی کوردستان لە بەرواری 2024/2/15 دەستپێدەکات، لە دایک بووی 2005 بەرەو سەرەوە دەتوانێ بەشداری بکات.

7 _ خولی ژێر 18 ساڵانی کوردستان لەبەرواری 2024/3/15 دەستپێدەکات، لە دایک بووی 2007 بەرەو سەرەوە دەتوانێ بەشداری بکات.

8 _ تاقی کردنەوەی ناوبژیوانانی فوتساڵ لە بەرواری 2023/12/2 کاتژمێر 9ـی بەیانی لە هۆڵی ئافرەتانی هەولێر ئەنجامدەدرێت .

9- پەسندکردنی ئەنجامی تاقیرکردنەوەی سەرپەرشتیارانی خولەکانی کوردستان .

 

بابەتی زیاتر

Back to top button