ئەرشیڤ

جۆکۆڤیچ لە شێوەی بێڵینگهام ئاهەنگ دەگێڕێت

Yariga App

یاریگا –

ئەفسانەی تێنس، نۆڤاک جۆکۆڤیچ، دوای بردنەوەی نازناوی پاریس ماستەرز، لە شێوەی جود بێلینگهام یاهەنگی گێڕا.

بێلینگهام لەم رۆژانەدا بووە بە یەکێک لە کەسایەتییە بەناوبانگەکانی جیهانی تۆپی پێ و ئاستە درەوشاوەکەی لە یانەی ریال مەدرید سەرنجی هەمووانی بە لای خۆیدا راکێشاوە.

لەو کاتەوەی ئەم یاریزانە پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدەوە کردووە، بووەتە پارچەی سەرەکی و رزگارکەری سەرەکی ئەم تیپە و توانیویەتی ناوی خۆی بۆ ئاستی ئەستێرە گەورەکانی ئەمڕۆی تۆپی پێ بەرز بکاتەوە، تەنانەت زۆر کەسیش بە یەکێک لە رکابەرە سەرەکییەکانی خەڵاتی باڵۆن دۆر لە ساڵانی داهاتوودا دەیزانن.

بەڵام پێدەچێت ئەم ئەستێرە ئینگلیزییە سنووری تۆپی پێ تێپەڕاندبێت و بووەتە یەکێک لە هێما درەوشاوەکانی سەرکەوتن لەم رۆژانەدا کە لە وەرزشەکانی دیکەشدا هاندەری هەیە.

جۆکۆڤیچ کە یەکێکە لە ئەفسانەکانی تێنس لە جیهاندا، شەوی رابردوو دوای سەرکەوتنەکەی بەرامبەر هۆلگەر رۆن لە قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتی تێنسی سەرزەوی پاریس، لە شێوەی ئاهەنگ گێرانە بەناوبانگەکەی بێلینگهام ئاهەنگی گێڕا تاوەکوو بەم شێوەیە لە سەرکەوتن بۆ قۆناغی پێش کۆتایی دڵخۆشی خۆی نیشان بدات.

بێڵینگهام، دوای ئەوەیکە پەیوەندی بە یانەی ریالەوە کرد، لە هەموو یارییەکدا بەمشێوەیە دوای گۆڵ کردن ئاهەنگی گێڕاوە، کە ئێستا بووەتە یەکێک لە هێما سەرنجڕاکێشەکانی لەم تیپەدا و لەلایەن هاندەرانی ریالەوە پێشوازییەکی زۆر باشی لێکراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button